بۆچی دەزگیرانەکەت داوای پاسۆردی فەیسبوکەکەت دەکات؟

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 562‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

متمانە و رێزگرتن پایە و بربڕەی پەیوەندی مرۆڤایەتییە, دروستبونی متمانە لەنێوان هاوسەرەكاندا لەناكاو دروست نابێت  بەڵكو وردە وردە دروست دەبێت بۆیە دەبێت رێز و متمانە لەنێوان هاوبەشەكانی ژیاندا دروست ببێت بۆ ئەوەی ژیانێكی تەندروست بەڕێبكەیت چونكە خۆشەویستی بەتەنها بەس نییە بۆ بەردەوامی پەیوەندی خێزانی.

 
دكتۆر وەلید هندی راوێژكاری پزیشكی دەرونی بۆ سەدا ئەلبەلەد رایگەیاند: متمانە و رێزگرتن لە ماوەی دەزگیرانیدا دەردەكەوێت و هەندێك لەگەنجان لەو ماوەیەدا هەوڵ دەدەن بەدواداچون بۆ دەزگیرانەكەیان بكەن وچاودێریان دەكەن و داوای پاسۆردی هەژماری تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی وەك فەیسبوك و ئینستاگرام و ئەوانەی تریان لێ دەكەن و هەندێكیشیان بە بیانووی چاودێریكردن كاری تر دەكەن.

ئەو پزیشكە دەڵێت:  زانینی پاسۆردی هەژمارەكان كاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندی هەیە و كار لەسەر لاواز كردنی ئەو پەیوەندییە دەكات و ناهێڵێت  متمانە لەنێوان كوڕ و كچەكە دروست بێت.

دەشڵێت: ئەو جۆرە داواكاریانە مانای ئیرەی نابەخشێت بەڵكو لەبەر نەبونی متمانەیە بەتایبەت نەبونی متمانە بەخودی خۆت كە دواتر دەبێتە هۆی دروستبونی چەندین كێشەو هەڵوەشاندنەوەی دەزگیرانیەكە و هەستی دوو دڵی و راڕایی بۆ كچەكە دروست دەبێت.

ئەو پزیشكە راشیگەیاندوە داواكردنی پاسۆردی هەژمارەكان نیشانەی نەبونی باوەڕ و متمانەیە بەخۆت و هەستكردنە بە نەبونی توانای دەرونی و نەبونی تێگەیشتنی كەسی, و لەوانەیە هۆكارەكەی راڕای بێت.

بۆیە ئەو پزیشكە ئامۆژگاری گەنجان دەكات كە رێز لە تایبەتمەندی كچەكە بگرن و دەبێت مەودای بپارێزێت و متمانە لەنێوانیاندا دروست بێت و كچان مافی ئەوەیان هەیە چۆن مۆبایل بەكار بهێنێت یاخود چۆن لەگەڵ هاوڕێكانی مامەڵە بكات.

وتیشی: دەبێت لە دەستپێكی پەیوەندیەكە كچەكە هەموو ئەو شتانە لەگەڵ دەزگیرانەكەی باس بكات كە پەیوەندیان بە متمانەوە هەیە و پلانێك بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن دابنێن و هەردوولا مەودای كەسی یەكتر بپارێزن.

 

پ: پەری

ب: ن.م

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure