گرته‌یه‌كى خێزانی قاسم سلێمانی لە ماڵەکەی خۆیدا بڵاوده‌بێته‌...ڤیدیۆ ببینه‌

هەمەڕەنگ :: 20/01/2020‌ :: 12385‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


هه‌رچه‌ند قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی باڵای فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران به‌هۆی چالاكییه‌ سیاسییه‌كانی كه‌متر له‌ ئێران و له‌لایی خێزانه‌كه‌ی ده‌مایه‌وه‌، به‌ڵام وه‌ك میدیاكانى ئه‌و وڵاته‌ باسى ده‌كه‌ن "په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ هێزی له‌گه‌ڵیاندا هه‌بووه‌، به‌تایبه‌ت زۆربه‌ی كاته‌كانی له‌گه‌ڵ  كچ و كچه‌زا دووانه‌كانی به‌سه‌ر بردووه‌".

 

 گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی قاسم سلێمانی له‌ میدیا و توڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه‌  كه‌ بووه‌ته‌ جێگه‌ی سه‌رنجی بینه‌رانی،  كه‌ تێیدا  ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌رقاڵی دواندنی كچه‌ زاكه‌یه‌تی و یاری له‌گه‌ڵ ده‌كات.

قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له‌ رۆژی سێی كانوونی دووه‌م، له‌ شاری به‌غدا و له‌ لایه‌ن هیزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ كوژرا.

پ: ئا.ح

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure