دایکێک مێردی کچەکەی دەفڕێنیت و منداڵی لێ دەخاتەوە!!

هەمەڕەنگ :: 20/01/2020‌ :: 5320‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


پاش تێپەڕبوونی نۆ مانگ بەسەر ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەی بوکێک شۆکدەبێت، چونکە بۆی دەردەکەوێت دایکی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا رێککەوتووە و خەریکە دەبێتە ژنی دووەمی.

بەپێی رۆژنامەی دەیلی میرەر، بوکێ ناوی (لۆفسترۆک کۆرین ۆلە) و زۆر سوپاسی دایکی کرد لەبەر ئەوەی هەموو تێچوون و خەرجی ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیدا و بڕیاریدا لەگەڵ خۆی و هاوسەرەکەی بیبات بۆ مانگی هەنگوینی.
بەڵام دڵخۆشی بوکێ بە مێردەکەی کۆتایی هات لەبەر ئەوەی تەنیا پاش 8 هەفتە لە ئاهەنگەکەکەیان زاوا دیارنەما و پاش نۆ مانگ دایکی کچێکی بوو و ئاشکرایکرد: هاوسەرگیری لەگەڵ مێردی پێشووی کچەکەیدا کردووە.
ئەم کچە بە هەواڵەکە شۆکبوو و بە رۆژنامەکەی وت: "باوەڕناکەم ئەو کەسانەی متمانەم پێیانبوو و خۆشم ویستن بەم شێوەیە خیانەتم لێ دەکەن".

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure