پێشبینی ئەستێرەکانی بەخت بۆ ئەمڕۆ

هەمەڕەنگ :: 20/01/2020‌ :: 2967‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ


کاوڕ

زیاتر بخوێنەرەوە تاکو لەبواری کارەکەتدا شارەزابیت و زیاتر پێشبکەویت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری دوودڵ مەبە و بچۆرە پێشەوە لەو کەسەی لەدڵتدایە.
گا
پلان بۆ داهاتووت دابڕێژە و بیرۆکەکانت رێکبخە تاکو رێگەکەی بەردەمت روونتربێتەوە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری هەستێکی ئەرینیت هەیە و کاتێکی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەت و هاوڕێکانت بەسەر دەبەیت.
دووانە
ئامۆژگاریت دەکەین هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکەیت تاکو زانیاری تەواو لەسەر مەسەلەکە کۆنەکەیتەوە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری تۆ هەمیشە ئارەزوو بە سەربەخۆیی دەکەیت و رەنگە بەهۆیەوە لە خۆشەویستەکەت توڕەبێت و کێشە دروستبێت.
قرژاڵ
هەست بە وزەیەکی زۆر دەکەیت و زۆربەی کارە دواکەوتووەکانت جێبەجێ دەکەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئەمڕۆ بەختەوەریت و سحرێکی تایبەتت هەیە وادەکات سەرنجی کەسانی چواردەورت رابکێشیت.
شێر
مەزاجێکی باشت هەیە و چێژ لە چالاکیە کۆمەڵایەتی و خێرخوازیەکان دەبینیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری خۆشەویستیت کردووەتە ئامانج و بەخت یاوەرت دەبێت و سەرنجی ئەو کەسە رادەکێشیت کە لە دڵتدایە.
فەریک
لە شوێنی کارەکەت ئارامبە و بەبێ توڕەیی دەربڕین لەخۆت بکە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ژیانی تایبەتیت لە خەڵکی بەدووربگرە و مەهێڵە کەس تەداخولت بکات.
تەرازوو
لەجێگەی خۆت مەوەستە و بوارێکی نوێ تاقی بکەرەوە و رەنگە تێیدا زۆر سەرکەتووبیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری سەرکەوتوودەبیت لە نزیکبوونەوە لەو کەسەی لەدڵتدایە و رەزامەندی پەیدا دەکەیت.
دووپشک
تواناکانت بخەرە گەڕ و چی کارێکت لەلا گرنگە دیاری بکە و جێبەجێیان بکە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری نزیکبەرەوە لەو کەسەی خۆشت دەوێت و پێکەوە ژیانێکی ئاسودە دروست بکەن.
کەوان
هەست بە چالاکی و توانایەکی سەرسوڕهێنەر دەکەیت و چەندین دەستکەوتی گرنگ بەدەست دەهێنیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری متمانەت بەخۆت بێت و پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت چارەسەر بکە.
گیسک
ئامۆژگاریت دەکەین لە شوێنی کارەکەت بێ دەنگ بیت و هیچ لایەنێک نەگریت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری تەماشای چواردەورت بکە و زیاتر بیربکەرەوە و هەستەکانت بۆ هەموو کەسێک باس مەکە.
سەتڵ
کاتێکی زۆر لەگەڵ هاوکارانت بەسەر دەبەیت و بەئاسانی رەزامەندیان بەدەست دەهێنیت چونکە کەسێکی ئیشکەریت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری سود لە ئامۆژگاری کەسە نزیکەکانت ببینە و پەیوەندیەکەتانی پێ پتەوتر بکە.
نەهەنگ
لە ژیانی خەیاڵدا مەژی و خۆت بەدووربگرە لە پەلەپەلی و بڕیاری خێرا، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری هەست بە دڵەڕاوکێیەکی زۆر دەکەیت و پێویستە لەگەڵ بارودۆخە نوێکەدا خۆت بگونجێنیت تاکو لە کێشە بەدووربیت.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

ب: ئا.ح

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure