هەموو شتێك بە خوێ‌، خوێیش بە مەعنا

هەمەڕەنگ :: 19/01/2020‌ :: 718‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
زۆر كەس بۆ قەرەبووكردنەوەی كەمیی ڤیتامین و كانزاكان، تەواوكەرە خۆراكییەكان بەكاردەهێنن. بۆ نموونە: پێكهاتەكانی ڤیتامین و كانزاكان لە شێوەی شروب و حەب و دەرزیدا. هەندێك توێژینەوە سەلماندویانە كە خۆراك باشترین رێگایە بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامین و كانزاكان. زیادەڕەویكردن لە خواردن و بەكارهێنانی تەواوكەرە خۆراكی و ڤیتامینەكان زیانیان هەیە بەتایبەت:


1- ئاسن و مس

ئاسن رۆڵێكی گەورەی هەیە بۆ چارەسەری كەمخوێنی بەتایبەت لە ئافرەتان و لە قۆناغەكانی دووگیانی و سووڕی مانگانەدا. بەڵام هەندێك لە خانمان تەنانەت دوای قۆناغی نائومێدییش بەردەوام دەبن لەسەر خواردنی ئەو دەرمانانەی كە ئاسن و مس-یان تێدایە. ئەمەیش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی زەهایمەر و دڵ زیاد دەكەن. 
ئامۆژگاری: لەدوای تەمەنی 50 ساڵییەوە بەبێ‌ ئامۆژگاریی پزیشك ئاسن و مس مەخۆ.
2- بێتاكارۆتین
بێتاكارۆتین یاخود ڤیتامین A زۆر گرنگە بۆ تەندروستیی چاو بەڵام زۆر خواردنی باش نییە و هەڕەشە بۆسەر ژیان دروست دەكات. لەبریی بەكارهێنانی حەبی ڤیتامین A ئەم خۆراكانە بخۆ: پەتاتەی شیرین، شووتی، كاڵەك، گێزەر، سپێناخ، بیبەری توون.
3- ڤیتامین C
بەكارهێنانی زۆری ئەو حەب و دەرمانانەی ڤیتامین C ئەگەری تووشبوون بە بەردی گورچیلە زیاد دەكەن. لەبری ئەو پێكهاتانە خوو بدەرە خواردنی كەلەرم و شلیك و مزرەمەنییەكان.
4- ڤیتامین D
خواردنی زۆری ڤیتامین D ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاتر دەكات. بەرلەوەی حەب و دەرمانی ڤیتامین D بەكاربهێنیت پێویستە پشكنین بۆ رێژەی ڤیتامین D بكەیت لە خوێندا و پاشان پزیشكێكی پسپۆڕ بۆت دیاری بكات چۆن و چەند ڤیتامین D بخۆیت. ئەم ڤیتامینە پێویستە لەگەڵ چەوریدا بخورێت ئەگینا بە باشی ناتوێتەوە.

پ: ل. م

ب: ر.ف

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure