چی بەسەر ئەو بەرازانەدا هات کە گۆشتی مرۆڤێکیان خواردبوو

هەمەڕەنگ :: 19/01/2020‌ :: 2655‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

چەند راپۆرتێكی میدیایی پۆڵندا بڵاویانكردەوە جوتیارێكی تەمەن  72 ساڵ لە گوندێكی نزیك لوبین لەناوچەی سیلیزیای خواروو لەلایەن بەرازەكانیەوە كە لە كێڵگەیەكدا بەخێوی دەكردن خوراوە.
یەكێك لەدراوسێكانی ئەو پیاوە دوای ئەوەی دەچێتە كێڵگەی جوتیارەكە كە لە ئاهەنگی سەری ساڵەوە دیار نەماوە بۆ ئەوەی بیبینێت و لەتەندروستی دڵنیابێتەوە تەنیا پاشماوەی جەستەكەی دەدۆزێتەوە.

دوای ئەنجامدانی توێكاری بۆ تەرمی پیاوەكە دەركەوتووە كە ئاژەڵەكانی كێڵگەکەی خواردویانە و بەهۆی ئەوەی بەرازەكان تەواوی جەستەی پیاوەكەیان خواردووە نەیاتانیوە هۆكاری مردنەكەی ئاشكرا بكەن.

پێشبینی دەكرێت پیاوەكە توشی جەڵتەی دڵ بوبێتەوە بەڵام لەبەر ئەوەی نەتوانراوە پشت راست بكرێتەوە دۆسیەكە داخراوە.

دوای ئەو روداوە بەرازەكان كوژراون و بڕیار دراوە گۆشتەكەیان نەخرێتە بازاڕەكانەوە.

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure