ئاگاداری ئەم جۆرە خاولیە بن

هەمەڕەنگ :: 19/01/2020‌ :: 1242‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
بەكارهێنانی خاولیی یەكتری لەناو خێزانێكدا كارێكی باوە، بەڵام لەبەرئەوەی هەندێك بەشی لەشی پێ وشكدەكرێتەوە بۆیە بەئاسانی بەكتریا هەڵدەگرێت، بەتایبەت ئەو بەكتریایانەی لەسەر پێست-ن.

 
خاولی مەتبەخیش بەهەمانشێوە چەندین بەكتریای مەترسیدار هەڵدەگرێت كە تووشی ژەهراویبوونی خواردن و سكچوونت دەكەن.

لێرەدا باسی ئەو نەخۆشیانە دەكەین كە بەهۆی بەكارهێنانی خاولیی یەكتر لەناو یەك خێزاندا، تووشتی ئەندامانی خێزانەكە دەبن. 

هەوكردنی چاو 
هەوكردنی چاوەكان واتا ئازار و سووربوونەوە و خوران و فرمێسك.
هەوكردنی پێست 
بەكارهێنانی هەمان خاولی بێ ئەوەی بشۆردرێت دەبێتە هۆی هەوكردنی پێست.
سیلان 
خاولی دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی (سیلان) كە تایبەتە بە دەردانی ئەندامی زاوزێی مێینە.
هەستەوەریێتی
نەخۆشییەكە بەهۆی بەكتریایەكەوە تووشی ئەندامی زاوزێی مێینە دەبێت و دەردانی مادەیەكی شل زیاد دەكات كە بۆنێكی ناخۆشی لێدێت و لەكاتی میزكردندا ئازار دروست دەكات. هەروەها پەڵەی سوور لەسەر ئەندامی زاوزێی مێینە دروست دەكات. 
گەڕیی 
گەڕیی نەخۆشییەكی پێستە و خوران دروست دەكات، دواتر دەبێتە هۆی برین و كەڕوو لە هەندێك بەشی جەستە پەیدادەكات، بەتایبەت لەنێوان پەنجەكان و ناوچەی كەمەر و ناوك و ئەندامی زاوزێ-دا.
تەراخوما 
تەراخوما نەخۆشییەكە تووشی چاو دەبێت. ئەگەر بەشێوەیەكی تەندروست مامەڵەی لەگەڵ نەكرێت پێڵوی چاو دەشێوێنێت و گلێنەكەی بریندار دەكات و دەبێتە هۆی كوێربوون.
كەواتە بۆئەوەی خۆت لەو نەخۆشییانە بەدووربگریت، دەبێت پێش بەكارهێنانیان خاولیەكان بشۆیت و بیكەیتە ناو ئاوی سركەی سپییەوە، دواتر وشكی بكەیتەوە. هەفتەی دووجار خاولیەكان بشۆیت و ئەگەر كەسێكی نەخۆش لەناو خێزانەكەدا هەبێت دەبێت زیاتر لە دووجار لە هەفتەیەكدا بشۆرێت و لەپلەی گەرمی 60 پلە دابنرێت بۆئەوەی ئەو ڤایرۆسانە بكوژێت كە تووشی  فلاوەنزا و نەخۆشیی ترت دەكەن.
نابێت لەناو خێزانەكەدا كەس خاولیی ئەوەیتر بەكاربهێنێت. دەبێت خاولیەكە پێش ئەوەی بخرێتە ناو جلشۆرەكەوە جوان وشكبكرێتەوە بۆئەوەی نەبێتە هۆی زیادبوونی بەكتریاكان بەهۆی شێداریی ناو جلشۆرەكەوە.
هەندێك رێنمایی دیكەیش:
ـ ئەو خاولیانە بكڕە كە لە 100% لۆكەن
ـ دوای هەر بەكارهێنانێكی خاولی، دەموچاوت بشۆ بۆئەوەی بەكتریا نەچێتە ناو كونیلەكانی پێستی رووت-ەوە.
ـ خاولیەكان بەتەنیا بشۆ و تێكەڵی جلی تری مەكە. 
ـ ئاگادار بە! خاولی ئوتێل و شوێنە گشتییەكان بەكارمەهێنە.  

پ: ل. م

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure