تاوانێكى قێزه‌ون بەرامبەر کچێکی 9 ساڵ دەکرێت

هەمەڕەنگ :: 19/01/2020‌ :: 3959‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

چه‌ند كه‌سێكى نادیار  كچێكى ته‌مه‌ن 9 ساڵان له‌ سه‌نعای پایته‌ختى یه‌مه‌ن ده‌رفێنن و دوای ئه‌وه‌ى به‌دڕندانه‌ترین شێوه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ى ده‌ده‌ن فڕێی ده‌ده‌نه‌ ناو  حاویه‌ى خۆڵوخاشاكه‌وه‌.


چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌و وڵاته‌ رایانگه‌یاند: ئه‌و منداڵه‌ ناوى لوجه‌ین محه‌مه‌ده‌ و دوای چه‌ند رۆژێكى كه‌م له‌ رفاندنى له‌ناو خۆڵ و خاشاك  دۆزراوه‌ته‌وه‌ و جێگه‌ى  ئه‌شكه‌نجه‌ى زۆر به‌جه‌سته‌یه‌وه‌ دیاره‌ له‌وانه‌ سوتاوى و زمانى بڕدراوه‌ته‌وه‌ و ره‌وشی ته‌ندروستى و ده‌رونى ناجێگیره‌.

لوجه‌ین له‌ 11 ئه‌م مانگه‌ رفێنراوه‌ و وێنه‌كانى به‌ شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاو بۆ دۆزینه‌وه‌ى له‌و وڵاته‌ بڵاوكرایه‌وه‌  به‌ڵام هه‌تا ئێستا بكه‌رانى ئه‌و تاوانه‌ نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌.

ماوه‌یه‌كه‌ دیارده‌ى رفاندن له‌ پایته‌ختى یه‌مه‌ن زۆر بووه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر كۆنترۆڵی حوسییه‌كان و هه‌تا ئێستاش حوسیه‌كان به‌و دیارده‌یه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێن .    



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure