ئەو مەلایەى هاوسەرەکەى کوڕ دەرچوو چى بەسەرهات؟ هەمووانى شۆک کردووە

هەمەڕەنگ :: 20/01/2020‌ :: 4920‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


مەلایەکى ئۆغەندى بەتۆمەتى هاوڕەگەزخوازى و هاوسەرگیرى کردن لەگەڵ کوڕێکدا دەستگیر دەکرێت و دەدرێتە دادگا.

پێشتر لە میدیاکانى ئۆغەندا هەواڵەکە وا بڵاوکرابووەوە، کە مەلاى مزگەوتێک لە ئۆغەندە هاوسەرگیرى لەگەڵ کچێکى باڵاپۆشدا کردووە و دواى تێپەڕبوونى هەفتەیەک، بۆى دەرکەوتووە کە هاوسەرەکەى کوڕە و جلوبەرگى خانمانى پۆشیووە و لەو ماوەیەدا دزییەکى زۆرى لێکردووە.

بەڵام دواى لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، دەردەکەوێت کە ئەو مەلایە هاوڕەگەزخوازە و پێشتر زانیویەتى کە هاوسەرەکەى کوڕە و خۆى کردووە بە کچ، بۆیە دەستبەجێ دەستگیر دەکرێت و رەوانە بەندینخانەى نتنەجیرۆ دەکرێت هەتا ئەو کاتەى دادگاى ئۆغەندە سزاى بەسەردا دەسەپێنێت.

 

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure