تەنیا بەئاو کێشی جەستەت دابەزێنەو لە ژەهر پاکی بکەرەوە

هەمەڕەنگ :: 19/01/2020‌ :: 908‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ

چەندین جۆر رێجیمی جیاواز هەیە کە هەریەکەیان بەجۆرێک و بە خێراییەکی جیاواز کاریگەریان لەسەر دابەزاندنی کێش دەبێت، ئێمە لێرەدا پێت دەڵین باشترین جۆری رێجیم رێجیمی ئاوە. 

سایتی "Women's Health" ئاماژە بە رێجمی ئاو دەکات، کە ئەم رێجیمە پێکدێت لە خواردنی بەردەوامی ئاو تا گەدە بەپڕی بمینێتەوەو هەست بە برسێتی نەکرێت، لەهەمان کاتدا ئەم ئاوە سودی دەبێت بۆ فڕێدانی ژەهرەکانی جەستەو چەوری جەستە دەتوێنێتەوە. 

سایتەکە ئاماژە بەوە دەکات ئەو کەسەی کە رێجیمی ئاو پەیرەو دەکات، دەتوانێت لە ژەمەکاندا سێوی سوز برۆکۆلی هەر کات بیەوێت بیخوات، دەتوانێت لە رۆژێکدا سوود لە 200 گرام سنگی کوڵاوی مریشک لەگەڵ گێزەر وەربگرێت، تا جەستەی تەواوکەرە خۆراکییەکانی لێ نەبرێت. 

رێژەی ئەو ئاوەی کە پێویستە لە رێجیمی ئاودا بخورێتەوە نابێت لە 3 لیتر ئاو کەمتربێت لە رۆژێکدا، پاشان دەبێت کەسەکە زۆرترین رێژەی ئاو لە بەیانیاندا بخواتەوە و شەو کەمترین رێژەبێت. 

پاش ئەنجامی ئەم رێجیمە کەسەکە لە ماوەت 15 رۆژدا هەست بە دابەزینی کێشی دەکات و هێزوو توانایی زیاتری بۆ دەگەرێتەوە، بەهۆی ئەوەی جەستە رێژەیەکی زۆر ژەهر لە رێگەی میزەوە دەکاتە دەرەوە. 

ئامادەکردن: س.ن 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure