ئه‌گه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ت تێدایه‌ هاوسه‌رگیری بكه‌

هەمەڕەنگ :: 19/01/2020‌ :: 3301‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوومحه‌مه‌د

هاوسه‌رگیری یه‌كێك له‌ قۆناغه‌ گرنگه‌كانی  ژیانی هه‌ر تاكێكه‌  كه‌ پێویسته‌ به‌ ئاگایی و ئاماده‌ییه‌وه‌ هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵگرین، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بیرت له‌م خاڵانه‌ كردووه‌ته‌وە و ئه‌م نیشانانه‌ت تێدایه‌ به‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ تۆ بۆ هاوسه‌رگیری ئاماده‌یت: 


١- بۆ هاوسه‌رگیری و ژیانی هاوبه‌ش پلان داده‌نێیت نه‌ك مه‌راسیم و ئه‌هه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ت.

٢- ده‌زانێت كه‌ ناتوانێت و نابێت هه‌وڵی گۆڕانی هاوسه‌ركه‌ت بده‌یت.

٣- تۆ به‌راستی ده‌زانێت بۆ چی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌یت.

٤- هاوبه‌شی داهاتووی ژیانت به‌ باشی ده‌ناسیت و بڕوات پێی هه‌یه‌.

٥-په‌یوه‌ندییه‌كی قوڵ و به‌ هێز له‌ نێوانتاندا هه‌یه‌.

٦-پلانی درێژخایه‌نت بۆ ژیانت داناوه‌.

٧- ده‌توانن پێكه‌وه‌ كێشه‌كانتان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

٨-خێزانه‌كه‌شت ئه‌ویان بینیوه‌،  خۆشیان ده‌وێت و پێی رازین.

٩- ئه‌گه‌ر ناتوانیت بیر له‌ ژیان بكه‌یته‌وه‌ بێ ئه‌و، واته‌ تۆ به‌راستی ئه‌وت خۆش ده‌وێت و ئاماده‌یت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكه‌یت.

پێداچوونەوە: س.ن 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure