قاسم سلێمانی لەسەردەمی شای ئێراندا ئەم کارەی کردووە

هەمەڕەنگ :: 19/01/2020‌ :: 3161‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


قاسم سلێمانی فەرماندەی باڵای فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كە لە رۆژی 3ی كانوونی دووەمی 2020 لە بەغدا و لە لایەن هێزەكانی ئەمریكا وە كوژرا، لە ساڵی 1958لە گوندی" قەنات مەلیك"ی سەر بە شاری كرمان لەدایكبووە.

ئەو فەرماندەیەی فەیلەقی قودس لە پێش سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و لە زەمەنی محەمەد رەزا شایی پەهلەوەی، كارمەندی فەرمانگەی ئاو بووە، بەڵام دوای شۆڕشی ئێران و دەستپێكی حكومەتی كۆماری ئیسلامی ئێران بە دامەزرێنەری و رابەرایەتی ئیمام خومەینی، چووەتە ناو هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە.

سلێمانی دوای ماوەیەك خزمەت لە سوپای پاسداران لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران بووە فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران.


پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure