لە نەخۆشخانەیەکی هەرێم شتێکی سەیر لە سکی کچێک دەردەهێنرێت

هەمەڕەنگ :: 19/01/2020‌ :: 7400‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، بورهان یه‌حیا

لە نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری لە شاری دهۆک لە نەشتەرگەرییەکی دەگمەندا یەک کیلۆ موو لە گەدەی نەخۆشێک دەرهێنرا.

 

حه‌مزه‌ محه‌مه‌د عه‌لی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی دهۆک بە دواڕۆژ راگەیاند: دوای ئەوەی کچێک هەست بە ئازاری زۆریی گەدەی دەکات بە پەلە دەیگەیەننە نەخۆشخانە، و دوای پشکنین دەردەکەوێت بڕێکی زۆر موو لە گەدەیدا کۆبۆتەوە.

 

روونیشیکردەوە: ئەم حاڵەتە نەخۆشییەکی دەروونییە، بەو هۆیەوە نەخۆشەکە موویەکی زۆر دەخوات لەبەر ئەوەی مووش هەرس نابێت لە گەدەدا دەمێنێتەوە و کۆدەبێتەوە و ئازارێکی زۆر دروست دەکات.

 

باسی لەوەشکرد: نەخۆشەکە نەشتەرگەری بۆ کراوە و ئێستا دۆخی تەندروستی بەرەو باشتر دەڕوات، پێشتریش دوو حاڵەتی دیکە لە هەمان نەخۆشی دەستنیشان کراوە.

 

پێداچونەوە:ئەڤین

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure