ئەم کەسانە نابێت قاچی مریشک بخۆن

تەندروستی :: 18/01/2020‌ :: 14749‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

له‌ رابوردوودا قاچی مریشك بۆ خواردن به‌كارنه‌ده‌هات و زۆربه‌ی كات فڕێ ده‌درا، به‌ڵام دوای ئاشكرابوونی سووده‌كانی و به‌ هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی به‌رچاو جەلاتین كه‌ بۆ جوومگه‌كان و پێست به‌سووده‌، وه‌كوو یه‌كێك له‌ ئه‌ندامه‌ به‌سووده‌كانی مریشك ناسراوه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ سه‌رچاوی ڤیتامینه‌كان و كالیسیۆمیشه‌.


به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و سوودانه‌ی، رێژه‌ی چه‌وری و كۆلیسترۆڵی قاچی مریشك به‌رزه‌ و  بۆ ئه‌م كه‌سانه‌ به‌سوود نییه‌:

١-ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ .
٢- ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ هۆی چه‌ورییه‌وه‌ كێشیان زۆره‌ و قه‌ڵه‌ون
٣- ئه‌و كه‌سانی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماریان هه‌یه‌ و كۆلیسترۆڵی خوێنیان به‌رزه‌.

پێداچوونەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure