تا سەرنجی ڕابکێشن ببینە کچە سەربازەکانی چی بۆ سەرۆکی کۆریای باکور دەکەن

هەمەڕەنگ :: 18/01/2020‌ :: 2724‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

له‌دیمه‌نێكى نامۆى تیپێكى ژنانى سه‌ربازانى كۆریای باكوور ده‌بینیت كه‌ ژنه‌ سه‌ربازه‌كان روحیان له‌سه‌ر ده‌ستیانه‌ و له‌به‌رده‌م  كیم جۆنگ ئونى سه‌رۆكیان میوزیك ده‌ژه‌نن و سه‌ما ده‌كه‌ن.


ژماریه‌یه‌ك ژن به‌ جل و به‌رگى سه‌ربازى ئاهه‌نگێكى میوزیك و گۆرانیان بۆ سه‌رۆكه‌كه‌یان سازكرد كه‌ له‌پشت مێزی نوسینگه‌كه‌یه‌وه‌ دانیشتبوو و سه‌یری ئه‌و جوڵانه‌ى ده‌كرد كه‌ جوڵه‌ى سه‌ر شێتانه‌ بوون.

یه‌كه‌م جار كیم وا ده‌رده‌كه‌وت كه‌ ئاسایی بێت و ئه‌و ئاهه‌نگه‌ هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست نه‌كرد یاخود هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كى نه‌بوو به‌ڵام سه‌ربازه‌ ژنه‌كان هه‌واڵیان ده‌دا باشترینى خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن و خۆشبه‌ختانه‌ له‌كۆتایدا كیم چه‌پڵه‌ى بۆ لێدان.

ژنه‌ سه‌ربازه‌كان به‌ شێوه‌یه‌ك گۆرانیان ده‌وت و سه‌مایان ده‌كرد فرمێسك به‌چاویان ده‌هاته‌ خواره‌وه‌ و سه‌رۆكى كوریا دانیشتبوو بێ هیچ ده‌ربڕینێك سه‌یری ده‌كردن به‌ڵام له‌كۆتاییدا چه‌پڵه‌ى بۆ لێدان.

دیارنییه‌ ئه‌و ڤیدیۆیه‌ كه‌ى تۆمار كراوه‌ به‌ڵام له‌م دوایانه‌دا له‌ رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ له‌لایه‌ن ئێن كه‌ى نیوس كه‌ بنكه‌كه‌ى له‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكایه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ . 

پێداچوونەوە: س.ن 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure