پێش کوشتنی بە چەند کاتژمێرێک کوژراوەکەی ماڵی نانسی چی کردووە

هەمەڕەنگ :: 18/01/2020‌ :: 5071‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: کوشتن

دواڕۆژ


فاتمە هاوسەری کوژراوەکەی ماڵی نانسی وردەکاری دواین کاتژمێرەکانی ژیانی محەمەد موسای باسکرد پێش ئەوەی بچێتە ماڵی ناسی عەجرەم و  لەسەر دەستی فادی هاشم بکوژرێت.

 
فاتمە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سەرچاوە هەواڵیە سوریەکان وتی:"هات و پێی وتم دەچێت پارەکانی دەهێنێتەوە لەو کەسانەی لێیان بردووە، دواتر جل و بەرگی رەنگ رەشی پۆشی و بەجێی هێشتم و چوو بۆ ماڵی نانسی".

وتیشی:"ئێمە هیچ کێشەیەکی داراییمان نەبووە...پێشتر محەمەد لە کۆمپانیایەکی پترۆل کاریکردووە و پاش ئەوەی دەرکراوە چەندین کاری جیاوازی کردووە و پێش کوشتنی لە ماڵەکەی نانسی کاریکردووە".

لەلایەکی دیکەوە دایکی کوژراوەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامە سوریەکان وتی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە دەستکاری کراوە، ئەمە جگە لەوەی کوڕەکەی 13 ساڵە لە لوبنان کاردەکات و هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبووە و پێویستی بە دزینی پارە نەبووە.

هەروەها خاڵی کوژراوەکە وتی:"محەمەد موسا لە ماڵی نانسی کاریکردووە و بە چەکی یاری منداڵەنەوە چووتە سەر ماڵیان و داوای پارەکانی خۆی کردووە"، وتیشی:"فادی هاشمی هاوسەری نانسی پاش دەستکاریکردنی ڤیدیۆکە و بڕینی ئەو بەشانەی تاوانەکەی ئاشکرادەکات ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە".

بەڵام نیهاد هاشم برای فادی هاشم رەتی کردەوە هیچ پەیوەندیەک لە نێوان کوژراوەکە و خێزانەکەی نانسی هەبووبێت.

وەرگیڕان:هیڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure