وێنه‌: كوالایه‌ك بۆ هاوڕێ (مردوو)ه‌كه‌ى ده‌گری

ژینگە :: 18/01/2020‌ :: 649‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ 

له‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كدا كه‌ كامێراكان له‌ ئاگره‌ گه‌وره‌كه‌ى دارستانه‌كانى ئوسترالیا تۆماریان كردووه‌، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئاژه‌ڵێكى كوالا ده‌گری و ده‌ستى خستووه‌ته‌ سه‌ر چاوى، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ى هاوڕێكه‌ى به‌به‌رچاویه‌وه‌ گیانله‌ده‌ستده‌دات.


كوالاكه‌ له‌دڵته‌نگیدا رووخساری خۆی به‌ده‌ستى شاردووه‌ته‌وه‌ و به‌رامبه‌ر جه‌سته‌ى هاوڕێ مردوه‌كه‌ى وه‌ستاوه‌. دیمه‌نه‌كه‌ كاره‌ساتاوى و ئازاربه‌خشه‌، بۆیه‌ چالاكوانێكى هیومان سوسیتى ئه‌نته‌رناشیوناڵ ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ى كوالا برینداره‌كه‌ بگوازێته‌وه‌.

ئه‌م وێنانه‌ له‌ دوورگه‌ى كانجارۆ له‌ باشووری ئدیلید گیراون كه‌ تێیدا نزیكه‌ى 37 هه‌زار ئاژه‌ڵى كوالا له‌ ئاگری دارستانه‌كانى ئوسترالیادا گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زیری ژینگه‌ى ئوسترالیا ده‌ڵێت:"كوالا له‌ئێستادا له‌ناو لیستى ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌دایه‌ كه‌ به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش هه‌وڵی زۆر ده‌درێت بۆ رزگاركردنى ژماره‌یه‌كى زۆرتر له‌و ئاژه‌ڵه‌". 

پ: ل. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure