لە دەستی دوو قەنەفەیەکی کۆنی کڕی ئەوەی تێیدا دۆزیەوە شۆکیکرد

هەمەڕەنگ :: 18/01/2020‌ :: 13114‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


لە ویلایەتی میشیگان لە ئەمریکا پیاوێک بەناوی هاورد کێربی قەنەفەیەکی کۆنی کڕی، بەڵام دواتر لە یەکێک لە گۆشەکانیدا بڕی 43 هەزار دۆلاری تێدا دۆزیەوە.

 
هاورد بە رۆژنامەوانەکانی وت کاتێک پارەکەی دۆزیوەتەوە بڕیاریداوە بەدوای خاوەنەکەیدا بگەڕێت بۆ ئەم مەبەستە گەڕاوەتەوە بۆ ئەو فرۆشگایەی قەنەفەکەی لێ کڕیوە بە هیوای ئەوەی خاوەنی راستەقینەی بدۆزێتەوە، بەڵام هەوڵەکانی سودی نەبووە.

کچەکەی ئەم پیاوە کاتێک هەوڵیداوە بەرگی یەکێک لە گۆشەکان بگۆڕێت پارەکانی دۆزیوەتەوە و راستەوخۆ بە باوکی وتووە، هەرچەندە بەپێی یاسا هاورد ناچار نیە پارەکە بگەڕێنێتەوە بەڵام هەر سوربووە لەسەر بڕیارەکەی و لەکۆتاییدا سەرکەوتووبووە.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: س.ن 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure