هه‌موو شتێك ده‌رباره‌ى ڤیتامین B12

تەندروستی :: 18/01/2020‌ :: 773‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

ڤیتامین B12 پێكهاته‌یه‌كى پێویسته‌ بۆ جه‌سته‌مان چونكه‌ رۆڵى گرنگى هه‌یه‌ له‌ چالاكییه‌كانى مێشك و ده‌ماره‌كان و دروستكردنى خڕۆكه‌ى سوور و DNAدا. ئه‌م ڤیتامینه‌ له‌ ئاودا ده‌توێته‌وه‌ و له‌ رێگه‌ى سووڕى خوێنه‌وه‌ ده‌گاته‌ خانه‌ و ده‌ماره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له‌ دۆخێكى ته‌ندروستدا رایانبگرێت.


سه‌رچاوه‌ى ئه‌م ڤیتامینه‌ ته‌نیا خۆراكه‌. زیاتر له‌ به‌رهه‌مى گیانداراندا هه‌یه‌ وه‌ك هێلكه‌ و گۆشتى سوور و ماسى و به‌رهه‌مه‌كانى شیردا. بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ رووه‌كین دانه‌وێڵه‌ چاككراوه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى ئه‌م ڤیتامینه‌ن.

كه‌مى رێژه‌ى ڤیتامین B12 كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ له‌ مرۆڤدا دروست ده‌كات وه‌ك بیرچوونه‌وه‌، تێكچوونى بیانیى، كه‌مخوێنى. دیاره‌ پێویستییه‌كانى ئافره‌تى دووگیان و شیرده‌ر زۆرترن.

ڤیتامین B12 زیاتر له‌و كه‌سانه‌دا كه‌مه‌ كه‌ رووه‌كین یاخود گۆشت و به‌رهه‌مه‌كانى ئاژه‌ڵ ناخۆن، هه‌روه‌ها هه‌ندێك حاڵه‌تى ته‌ندروستیش هه‌ڵمژینى ئه‌م ڤیتامینه‌ كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌، وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانى شه‌كره‌، ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى له‌ ریخۆڵه‌ باریكه‌دا، به‌كارهێنانى حه‌بى دژه‌شه‌كره‌. دڵه‌ ته‌په‌ و لاوازبوون و قوڕگ ئێشه‌ و مێرووله‌ كردنى ده‌ست و قاچ به‌شێكى ترن له‌ نیشانه‌كانى كه‌میى ئه‌م ڤیتامینه‌.

ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ هه‌وكردنى درێژخایه‌نى ریخۆڵه‌یان هه‌یه‌ یان خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان زۆر ده‌خۆنه‌وه‌ یان تووشى كه‌مخوێنى پیس بوون زیاتر ئه‌گه‌رى تووشبوونیان به‌ كه‌می ئه‌م ڤیتامینه‌ لێده‌كرێت. ئه‌گه‌ر ئاستى ئه‌م ڤیتامینه‌ به‌ رێژه‌یه‌كى ترسناك له‌ جه‌سته‌دا كه‌مببێته‌وه‌ مه‌ترسى تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ى كۆئه‌ندامى هه‌رس، نه‌زۆكى، تێكچوونى ئه‌قڵى، خڵه‌فان، خه‌مۆكى زیاد ده‌بن.

بۆ رێگریكردن له‌ كه‌میى ئه‌م ڤیتامینه‌ پێویسته‌ خواردنى گۆشت و هێلكه‌ فه‌رامۆش نه‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ ده‌ستى نه‌دا بۆت پێویسته‌ ئه‌و خۆراكانه‌ زۆر بخۆیت كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ فۆلیك ئه‌سید و ئاسن و ڤیتامین C وه‌ك سپێناخ و پرته‌قاڵ و فاسۆلیا و بڕۆكلى و گوێز.

ب: ن.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure