هونەرمەندێک گیانی لەدەستدا

هەمەڕەنگ :: 19/01/2020‌ :: 18415‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


پاش دوو رۆژ لە گیان لەدەستدانی هەردوو خانمە هونەرمەندی میسڕی ماجدە سوبحی و نادیە رەفیق، هونەرمەند ئیبراهیم فەرەح لە تەمەنی 68 ساڵی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

 
دەوترێت ئەم هونەرمەندە لەکاتی تۆمارکردنی کارێکی هونەری نوێدا توشی جەڵتەی دڵبووە و سێ رۆژ لە نەخۆشخانە بێهۆشبووە، دواتر لە بەشی چاودێری تایبەت باری تەندروستی تێکچووە و گیانی لەدەستداوە.

لەم دواییەدا ئەم هونەرمەندە لە رێگەی چەند کارێکی هونەری وەک (خەواجە عەبدلقادر)لەگەڵ هونەرمەند یەحیا فەقەرانی و زنجیرە درامای (واحەت غروب) لەگەڵ هونەرمەند خالد نەبەوی و بەشی یەکەمی زنجیرە درامای (ئەلئەب ئەلروحی) ناوبانگی دەرکرد.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچونەوە:ئەڤین

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure