ئایا بنێشت كێش زیاد ده‌كات یان كه‌م؟

تەندروستی :: 18/01/2020‌ :: 1642‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


ساڵانێكه‌ ده‌وترێت بنێشت جووین ده‌بێته‌هۆی رێكبوون و دابه‌زینی كێش، به‌ڵام ئایا ئه‌و وته‌یه‌ زانستییه‌ یان نا؟


پسپۆڕانى بواری ته‌ندروستی ده‌ڵێن: ئه‌و وته‌یه‌ راسته‌ بنێشت كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر كونترۆڵكردنی حه‌ز بۆ خواردنه‌كان، هه‌روه‌ها رێگریكردن له‌ خواردنی كالۆرییه‌ زیاده‌كان و له‌ ئه‌نجامدا دابه‌زینی كێش.

به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بنێشت كاریگه‌ره‌ له‌سه‌ر دابه‌زاندنی كێش هەیە، ده‌بێت ئاگاداربین به‌هۆی ئه‌وه‌ی حه‌ز بۆ خواردنه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌، خواردنی خواردنه‌ ته‌ندروست و  به‌سوود و ڤیتامینه‌كانیش كه‌مده‌كاته‌وه‌، ده‌بێته‌ هۆی كه‌می ئه‌و كانزا و ڤیتامینانه‌ له‌ جه‌سته‌ و بێ هێز كردنی سیستمی به‌رگری جه‌سته‌.

بۆیه‌ باشتر وایه‌ وه‌ك رێكارێكی ته‌ندروست  بۆ دابه‌زاندنی كێش  له‌به‌ر چاوی بگرین و خوونه‌ده‌ینه‌ زۆربه‌كارهێنانی.

هه‌روه‌ها زۆر جووینی بنێشت به‌هۆی ئه‌و شه‌كر و  شیرینكه‌ره‌ ناسروشتییانه‌ی له‌ پێكهاته‌كه‌یدا به‌كارده‌هێندرێت، زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌ ریخۆڵه‌كان و گه‌ده‌.

پ: ئا.ح

ب: ن.م

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure