له‌كاتى وێنه‌گرتنى زنجیره‌ درامایه‌كدا دوو هونه‌رمه‌ند گیانیان له‌ده‌ستدا

هەمەڕەنگ :: 18/01/2020‌ :: 7301‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


دوو ئه‌كته‌ری مه‌كسیكى له‌كاتى وێنه‌گرتنى زنجیره‌ درامایه‌كى ته‌له‌فزیۆنى  له‌ پردێك كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ و گیانیان له‌ده‌ستدا. 


له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌و رووداوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌، خورخی نافارو سانشیز و لویز رجیرادوا ریڤێرا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بێ ئه‌وه‌ى ورده‌كاری گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌یان بڵاوبكرێته‌وه، ته‌نیا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ "له‌كاتى وێنه‌گرتنى دراماكه‌دا له‌ پردێك كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

هه‌ردوو ئه‌كته‌ره‌كه‌ سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانى پرۆڤه‌ بوون بۆ درامایه‌كى ته‌له‌فزیۆنى مه‌كسیكى به‌ناوى  ترس له‌ راستیدا نییه. هه‌ریه‌ك له‌ نافارو و ریفیرا رۆڵی یاریده‌ده‌ریان بینیووه‌ له‌و زنجیره‌ درامایه‌ كه‌ تا ئێستا دوو وه‌رز یاخود به‌شی لێ به‌خش كراوه‌. 

 

پ: ئا.ح

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure