چیرۆكى ئه‌و تازه‌بووكه‌ى فاڵگره‌وه‌یه‌ك ده‌ستدرێژى كردووته‌ سه‌ر...وێنه‌ ببینه‌

هەمەڕەنگ :: 18/01/2020‌ :: 3277‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


تازه‌ بووكێك له‌لایه‌ن دوعانووسێك (فاڵگره‌وه‌یه‌ك)ه‌وه‌ ده‌ستدرێژى سێكسى ده‌كرێته‌ سه‌ر، هه‌ربۆیه‌ چیرۆكه‌كه‌ى ده‌گێڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ژنانى تر هاوشێوه‌ى ئه‌و نه‌بنه‌ قوربانى و هۆشیار بن.

 
سه‌حه‌ری 29 ساڵان كه‌ ته‌نیا پێنج مانگ به‌سه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا تێپه‌ڕیووه‌، ده‌ڵێت: "هه‌ر له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می هاوسه‌رگرییه‌كه‌مه‌وه‌ هه‌مووكات  له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م كه‌ یه‌كتریشمان زۆر خۆش ده‌ویست شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێمان ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و كێشانه‌ بهێنم و چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزمه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ هاوڕێكانم كه‌ ئه‌ویش كێشه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی كێشه‌كه‌ی منی هەبوو، دوعانووسێكمان دۆزیه‌وه‌".

ئه‌و تازه‌بووكه‌ ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: "پێكه‌وه‌ چوینه‌ لای  دوعانووسه‌كه‌، ئه‌و پیاوه‌ پێیوتم: ده‌بێت جارێكی دیكه‌ به‌ ته‌نیا بچمه‌وه‌ بۆ لای و كاتێك چوومه‌وه‌ بۆ لای وتی: بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ت له‌ زووترین كاتدا و به‌ باشترین شێوه‌ چاه‌سه‌ر ببێت ده‌بێت،  نووشته‌كه‌ت له‌سه‌ر جه‌سته‌ت بنووسم، كاتێك من رێم به‌و كاره‌نه‌دا، چه‌قۆی خسته‌ سه‌ر ملم و هه‌ڕه‌شی كوشتنی لێكردم و دواییش  ده‌ستدرێژیكرده‌ سه‌رم".

سه‌حه‌ر له‌ درێژه‌ى باسكردنى چیرۆكه‌كه‌یدا بۆ یه‌كێك له‌ میدیاكانى ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌: "ئه‌و رووداوه‌ منی تووش شپرزه‌یی و خه‌مۆكی كرد، نه‌شمده‌وێرا به‌ هاوسه‌رەكه‌م بڵێم ده‌ترسام لێم جیا بێته‌وه، له‌ كۆتاییدا هاوسه‌ره‌كه‌م پێیزانیم و پێیوتم: ده‌بوایه‌ ته‌نیا له‌گه‌ڵ خۆمدا قسەتبكردایه‌، پاشان سكاڵامان له‌سه‌ر ئه‌و پیاوه تۆماركرد كرد، له‌ كۆتایدا به‌ تۆمه‌تی ده‌یان تاوانی له‌و شێوه‌یە ده‌ستگیر كرا و سزا درا".


پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure