بە زیندویی یەکتر دەخۆن... ڤیدیۆکەی ببینە

هەمەڕەنگ :: 17/01/2020‌ :: 6182‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
له‌ كێڵگه‌یه‌كی به‌خێوكردنی به‌رازدا له‌ باكوری ئایرله‌ندا رووداوێكی ده‌گمه‌ن تۆمار كرا.

 
كێڵگه‌ی مه‌كگه‌كیان یه‌كێكه‌ له‌ كێڵگه‌كانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵانی گۆشت، به‌ڵام به‌جێهێشتن و برسی كردنی ئاژه‌ڵه‌كان وایكرد كه‌ ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ برسییانه‌ یه‌كتر بخۆن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌نیا ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ نه‌خوراون كه‌ مردار بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو ئاژه‌ڵه‌كان یه‌كتریان به‌ زیندووییش خواردووه‌.

وه‌ك له‌ ڤیدیۆكاندا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌شێك له‌و به‌رازانه‌ كه‌ هێشتا زیندوون به‌شێكی زۆری جه‌سته‌یان خوراوه‌ و له‌ بارودۆخێكی ناله‌باردان. ئه‌م دیمەنانە وایكردووه‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و رێكخراوه‌كانی مافی ئاژه‌ڵان سكاڵا له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌كه‌ به‌رز بكه‌نه‌وه‌ و ئه‌ندامێتی كێڵگه‌كه‌ هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌. 

پ:ر.ف

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure