جگه‌رت 20 ساڵ گه‌نج بکەرەوە زۆر بەئاسانی

تەندروستی :: 17/01/2020‌ :: 8212‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
ته‌مه‌رهیند یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ به‌تامه‌كان و چه‌ندین سوودی ته‌ندروستی هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی سوودێكی زۆری بۆ جگه‌ر هه‌یه‌ و 20 ساڵ جگه‌ر گه‌نج ده‌كاته‌وه‌.

 
ته‌مه‌رهیند زۆربه‌ی نه‌خۆشی و كێشه‌كانی جگه‌ر چاره‌سه‌ر ده‌كات و چه‌وریی جگه‌ر ناهێڵێت. هه‌روه‌ها جگه‌ر له‌ ژه‌هره‌كان پاك ده‌كاته‌وه‌.
جگه‌ له‌وه‌ی جگه‌ر ده‌پارێزێت، ته‌مه‌رهیند ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زاندنی كۆلیسترۆڵی خوێن، ئه‌مه‌ش ته‌ندروستیی دڵ ده‌پارێزێت. هه‌روه‌ها ریخۆڵه‌ چالاك ده‌كات، به‌هۆی بوونی ریشاڵه‌وه‌ قه‌بزی ناهێڵێت و دژی دروستبوونی قورحه‌یه‌ و كرداره‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس به‌هێز ده‌كات.
ته‌مه‌رهیند به‌رگریی له‌ش به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌ جیاجیاكان به‌هێز ده‌كات، بڕێكی زۆر دژه‌ ئۆكسێنی تێدایه‌ كه‌ دژی شێرپه‌نجه‌یه‌، نه‌خۆشیی شه‌كره‌ كۆنترۆڵ ده‌كات.
پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure