دەوڵەمەندی چی لە تەمەن دەکات؟

هەمەڕەنگ :: 17/01/2020‌ :: 498‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای ده‌كات كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی 8-9 ساڵ بۆ ته‌مه‌نی مرۆڤ به‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ زیاد ده‌كات.

 
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن گۆڤاری گرۆنتۆلۆجیدا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌ر 25 هه‌زار كه‌س ئه‌نجام دراوه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ سه‌روو 50 ساڵه‌وه‌ بووه‌ و بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ چاودێری كراون.
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخست كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان په‌نجا ساڵ بووه‌، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند بووبن ئه‌وا نزیكه‌ی 31 ساڵی تر به‌ ته‌ندروستی ژیاون له‌كاتێكدا كه‌ هه‌ژاره‌كان به‌ تێكڕا 22-24 ساڵی تر ژیاون.
هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌توانن شێوازێكی باشتری ژیان بۆ خۆیان دابین بكه‌ن و سوود له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌ندروستی وه‌ربگرن.

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure