پێشبینی دەوڵەمەند بوونی خەڵکێکی زۆر دەکرێت

هەمەڕەنگ :: 17/01/2020‌ :: 10791‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

ئاژانسی ناسا لە هەوڵی لێكۆڵینەوەدایە دەربارەی هەسارەیەك كە هێندەی ئاڵتون تیایە، دەتوانێت هەموو كەسێكی دانیشتووی زەوی بكاتە ملیاردێر.


هەسارەكە ناوی (Psyche 16) دەكەوێتە نێوان هەردوو خولگەی مەریخ و مشتەری و پێكهاتەكەی بریتیە لە كانزای پتەو و ئاڵتون، هەروەك پلاتین و ئاسن و نیكڵ-یش بە رێژەی جیاجیا لەخۆدەگرێت.

بەپێی پێشبینیەكان كانزاكانی (Psyche 16) جیاوازن، كە بەهاكەی دەگاتە نزیكەی 8 هەزار كوادریلیۆن جونەی ئیستەرلینی (كوادریلیۆن یەكسانە بە ملیۆن ملیار) ئەمەش واتە ئەگەر بگوازرێتەوە زەوی، دەبێتە هۆی تێكدانی نرخ و داڕمانی ئابوری جیهانی.

هەسارەكە پێشتر ناسراوی، بەڵام كاریگەری و بەهاكەی بەم دواییە زانراوە.

سكۆرت مۆر، كە سەرۆكایەتی كۆمپانیای (EuroSun Mining) دەكات وتی: "بڕی ئاڵتونە زۆرەكەی ناو هەسارەكە، هەڕەشەیە بۆ سەر پیشەسازی ئاڵتون".


بڕیارە ناسا ئەركی لێكۆڵینەوە لە هەسارەكە لە هاوینی 2022 دەست پێبكات.

بۆ خۆشبەختیش، ئاژانسی ناسا تەنها ئەركی لێكۆڵینەوەی زانستییە، بەنیازنییە لە بواری كانزادا هەوڵەكانی بخاتەگەڕ.

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure