وێنە: بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە توانای رۆیشتنی لەدەستدا، بزانە لە رۆژی هاوسەرگیریەکەیدا چی روویدا؟

هەمەڕەنگ :: 19/01/2020‌ :: 545‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
لەدیمەنێكی كاریگەر دا ئەو بوكەی توشی شەلەل بوو توانی لە رۆژی هاوسەرگییەكەی لەسەر پێی خۆی بوەستێت.

ئەو بوكە ناوی شانیل ویمبیشە دوای ئەوەی پێی راگەێنرا  تەنها 3% هەلی رۆشتنی بە پێی هەیە دوای ئەوەی توشی روداوێكی هاتوچۆ بوو لە ویلایەتی ڤێرجینیا توانی جارێكی تر لەسەر قاچەكانی بوەستێت.

شانێڵ تەمەنی 36 ساڵە ولەناو گەراجی ئۆتۆمبیلەكاندا ئۆتۆمبیلێك بەخێرایەكی زۆر لێیدات  و سەرەڕای ئەوەی پێی راگەیەندرا كەلەملەوە هەتا خوارەوەی پشتی توشی شەلەل بوو و جارێكی تر ناتوانێت بە پێ بڕوات، بەڵام شانێڵ  توانی جارێكی تر لە رۆژی هاوسەرگیریەكەی لەسەر پێیەكانی بوەستێت.

رۆژنامەی میرۆری بریتانی  لەسەر زاری شانێڵ بڵاویكردەوە 10 هەفتە پێش رویشتنی لە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر ماوەتەوە و لەماڵیشەوە چارەسەری سروشتی بەكار هێناوە .

شانێڵ سورە لەسەر ئەوەی جارێكی تر بەپێی بروات و لە ئێستادا چارەسەر و راهێنانی قورس وەردەگرێت دوای ئەوەی توانی پەنجەكانی قاچەكانی بجوڵێنێت  بۆ ئەوەی جارێكی تر بەپێیكانی خۆی بڕوات .

پێداچونەوە:ئەڤین

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure