جگەرە خێزانێك مایە پوچ دەكات

هەمەڕەنگ :: 17/01/2020‌ :: 542‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

ژنێكی ئوستورالی دانی بەوەدا ناوە كە لەگەڵ هاوسەرەكەی ساڵانە،  زیاتر لە 28 هەزار دۆلاریان بۆ جگەرە خەرج كردووە  و جگەرە كێشان كێشەی دارایی بۆ دروست كردون و بەرەو مایە پوچی بردوون.

ئەو ژنە دایكی سێ منداڵە و دەڵێت خێزانەكەیان ماوەی چەند ساڵێك كێشەی داراییان هەبووە و لەگەڵ هاوسەرەكەی بیمەی تەندروستی خێزانەكەیان  راگرتوو و دوای ئەوەی شكستی هێنا لە بەڕێوبردنی دارای خێزانەكەیان.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاویكردەوە، ئەو ژنە توشی شۆك بووە كاتێك زانیویەتی  لەگەڵ هاوسەرەكەی لە هەفتیەكدا 550 دۆلاریان  بۆ كڕینی جگەرە خەرج كردووە.

ئەو ژنە لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە كێشەكەی خۆی باسكردوە و دەڵێت لە ئێستادا هەست بەشەرمەزاری دەكات، چونكە بەهۆی جگەرەوە خەرجی ماڵەوە و خێزانەكەی كەمكردۆتەوە و تەنانەت بیمەی تەندروستیشیان رەتكردۆتەوە و بڕە ئاوی خواردنەوەشیان كەمكردۆتەوە و هەنگاوی تریان ناوە بۆ ئەوەی خەرجیەكانیان كەم بكەنەوە لە پێناو كرینی جگەرە، بەڵام دواجار هەردوكیان بڕیاریان داوە كە واز لە جگەرە كێشان بهێنن.

ژنەكە دەڵێت، بۆیە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان باسی كێشەكەم كردووە بۆ ئەوەی هەركات حەزم چووە سەر جگەرە كێشان كۆمێنتی هاوڵاتیان بخوێنمەوە و پەشیمان ببمەوە.

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure