گەر ئاو زیاد لە پێویستی خۆت بخۆیتەوە چیت بەسەر دێت؟

تەندروستی :: 17/01/2020‌ :: 442‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

جەستەی مرۆڤ رۆژانە پێویستی بە ئاوە، بەڵام لەپڕ خواردنەوەی ئاو یاخود بە پەلە خواردنی زیانێكی زۆر بەجەستە دەگەیەنێت.

پێگەی بلاك دكتۆر لەبارەی خواردنەوەی بڕێكی زۆری ئاو یاخود بەپەلە خواردنی ئاو بابەتێكی بڵاوكردتەوە و تێیدا باس لە زیانەكانی دەكات.

لەو بابەتەدا هاتووە ئەگەر بەكجار بڕێكی زۆر ئاو بخورێتەوە ئەوا گورچیلەكان فەرمانە تەندروستنەكانی لەدەست دەدات و بەشێوەیەكی دروست كار ناكات،  چونكە ناتوانێت كۆنتڕۆڵی ئاستی خوێ لە جەستەدا بكات.
هەروەها دەبێتە هۆی كەمبونەوەی سۆدیۆم لە خوێندا و ئاو دەچێتە ناو خانەكانەوە ودواتر دەبێت هۆی هەڵاوسانیان بەتایبەت خانەكانی میشك و سەرئێشە و دڵ تێكەڵهاتن و تەنگە نەفەسی و خراپبونی دەماغ روودەدات كە دەبێتە هۆی مردن .

بۆیە دەبێت لەكاتی خواردنەوەی ئاودا ئاگاداربیت و بڕێكی زۆر بەیەكجار نەخۆیتەوە و كەم كەم ئاو و ماوە ماوە بخۆرەوە.  

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure