بەهۆی گۆڕانكاری كەشوهەواوە شارێکی بەناوبانگی ئەوروپا لەناو دەچێت

ژینگە :: 16/01/2020‌ :: 1307‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


رۆژنامەی دەیلی میرەری بریتانی بڵاویكردەوە دوای دوو مانگ لەژێر ئاو كەوتنی هەموو سەرچاوە ئاویەكانی شاری ڤینیسا لە ئیتاڵیا بەهۆی كەمبونەوەی ئاستی ئاوی دەریا وشكبونەوە و لەهەندێك شوێنی ئەو شارە ئاستی ئاو بۆ 45 سانتیمەتر  لەسەر ئاستی دەریا دابەزیوە.


بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان وێنە و ڤیدیۆی كەناڵە ئاویەكانیان بڵاوكردەوە كە بووەتە قوڕ و لیتەو  لە هەندێك ناوچەدا و  بارودۆخی ئەو شارە لەماوەی چەند رۆژێكدا گۆڕا دوای ئەوەی جادە و شەقامەكان و باڵەخانە مێژویەكان ژێر ئاو كەوتن لەوانەش كڵێسای مارك باسیلیكا كە مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی یانزەیەم و لە ئێستادا شارەكە بەتەواوەتی وشك بووەتەوە .

لویجی بروجنارۆ دەڵێت: ئەو گۆڕانكاریانە بەهۆی لافاو و گۆڕینی كەش و هەواوە رویداوە و تێچووی پڕۆژەی چاككردنەوەی ئەو شارە دەگاتە سەدان ملیۆن یۆرۆ و لە ئێستادا بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێن چونكە ئەو شارە گرنگترین شوێنەوارە گەشتیاری و مێژویەكانی لەدەست داوە. 


پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure