تێكه‌ڵكردنی ئه‌م خواردنانه‌ له‌گه‌ڵ مه‌عده‌نووس و گژنیژ ژه‌هراویت ده‌كه‌ن

تەندروستی :: 16/01/2020‌ :: 941‌ جار بینراوە
dwarozh


 دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

پسپۆرانی خواردن و ته‌ندروستی ده‌ڵێن: زۆر جار خواردنه‌كان به‌ ته‌نیا ناته‌ندروست نین، به‌ڵام كاتێك له‌گه‌ڵ  خواردنه‌كانی دیكه‌دا تێكه‌ڵ ده‌بن، ناته‌ندروست و ته‌نانه‌ت ژه‌هراویش ده‌بن، بۆیه‌ پێویسته‌ ئاگاداری لێكه‌وته‌كان و زیانه‌كانی تێكه‌ڵكردنی خواردنه‌ جیاوازه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ بین.


دوو سه‌وزه‌ی به‌سوودی مه‌عده‌نووس و گژنیژ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مایۆنیز، رۆن و خامه‌  تێكه‌ڵ بكرێن ژه‌هرای و ناته‌ندروست ده‌بن و ده‌بنه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی.

ئه‌و ژه‌هراوی بوونه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌عده‌نووس و گژنیژ له‌ كاتی تێكه‌ڵ بوونیان له‌گه‌ڵ رۆن و زه‌یته‌كان، خامه‌، مایۆنێز و به‌ گشتی شیره‌مه‌نییه‌كان، ماده‌ی مه‌ترسیداری نیترات دروست ده‌كه‌ن و له‌ نیو كاتژمێردا ده‌بنه‌ ژه‌هر و به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ژه‌هراوی ده‌كه‌ن. 

پ: ن.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure