داب و نه‌ریت و خووى عه‌جیب و غه‌ریبى چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى به‌ناوبانگ

هەمەڕەنگ :: 16/01/2020‌ :: 756‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

 

- د‌وناڵد ترامپ باوه‌ڕى وایه‌ وه‌رزش له‌برى سوود زیانى زیاترى پێده‌گه‌یه‌نێت. خواردنه‌كانى له‌ڕووى ته‌ندروستییه‌وه‌ نموونه‌یى نین. عاشقى هه‌مبه‌رگر و خواردنه‌ خێراكانه‌.

- مارك زۆكه‌ربێرگ، دامه‌زرێنه‌رى فه‌یسبووك چه‌ندین زمان ده‌زانێت. به‌تایبه‌تى خولیاى زمانه‌ كۆنه‌كانه‌ وه‌ك زمانى لاتینی. ته‌نیا گۆشتى ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ ده‌خوات كه‌ خۆى راوی كردبن.

- كانى، هاوسه‌رى كیم كارداشیان به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ زۆر خه‌وخۆشه‌، له‌ چێشتخانه‌ و كاتى میوانیى و بۆنه‌ فه‌ڕمییه‌كاندا كاتێك ده‌زانیت پرخه‌ى خه‌وى دێت.

- جۆن ئادامس، شه‌شه‌مین سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌موو رۆژێك كاتژمێر 5ى به‌یانى به‌ رووتى له‌ رووبارى پۆتۆماكدا مه‌له‌ى كردووه‌.

- له‌یدى گاگا، باوه‌ڕدارێكى توندى مه‌سیحییه‌. مامۆستاكان هه‌رگیز له‌وباوه‌ڕه‌دا نه‌بوون به‌هۆى ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌ توندانه‌یه‌وه‌ رۆژێك له‌ رۆژان ببێت به‌ ئه‌ستێره‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى.

- بیل گه‌یتس، ئه‌م ملیاردێره‌ به‌ناوبانگه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ خێره‌ومه‌ندێكى زۆر گه‌وره‌یه‌ و نیوه‌ى سه‌رمایه‌كه‌ى ته‌رخان كردووه‌ بۆ كارى خێرخوازیى له‌ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى دیكه‌شدا سه‌رمایه‌گوزارى كردووه‌ كه‌ چاكه‌ى مرۆڤایه‌تى تێدایه‌. بیل گه‌یتس ژماره‌ى تابلۆى ئۆتۆمبێلى هه‌موو كارمه‌نده‌كانى له‌به‌ربووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت كامیان پابه‌ندى رێنماییه‌كانه‌ و كامیان دره‌نگتر دێت بۆسه‌ر كار.

- رۆناڵد ریگه‌ن، خۆشترین ئاره‌زووى رۆناڵد ریگه‌ن ئه‌وه‌بووه‌ یارى بكات به‌ گوێچكه‌ى دۆست و خزمانى.

ب: ن.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure