19 راستى سه‌رنجڕاكێش ده‌رباره‌ى منداڵى ساوا

هەمەڕەنگ :: 16/01/2020‌ :: 987‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

ره‌نگه‌ پێت وابێت چیتر هه‌بێت ده‌رباره‌ى منداڵى ساوا پێویست بكات بیزانین؟ منداڵ جوانه‌ و خۆشه‌ویسته‌ و هه‌ر ئه‌گرى. به‌ڵام منداڵى ساوا ئه‌وپه‌ڕى زیره‌كه‌. هه‌موو دایك و باوكێك واده‌زانن كۆرپه‌كه‌ى خۆیان بلیمه‌ته‌. له‌ڕاستیدا منداڵى مرۆڤ زۆر زیره‌كه‌. منداڵى ساوا هه‌سته‌ جۆراوجۆره‌كان جیاده‌كاته‌وه‌ و بڕیارى لۆجیكى ده‌دات و له‌ چه‌مكه‌كان تێده‌گات.
له‌ زۆر رووه‌وه‌ زۆر جیاواز نین له‌ مرۆڤى گه‌وره‌ساڵ. به‌هه‌رحاڵ منداڵ ده‌توانێت زۆر شتمان فێربكات. ئه‌م راستیانه‌ى خواره‌وه‌ ده‌رباره‌ى منداڵى ساوا ره‌نگه‌ بۆ زوربه‌مان تازه‌ بن:


1- بۆن و ده‌نگ
منداڵى ساوا ده‌توانێت ده‌ستبه‌جێ بۆن و ده‌نگى دایكى بناسێته‌وه‌.



2- فرمێسك
منداڵى تازه‌له‌دایكبوو هه‌تا سێ هه‌فته‌ گریانه‌كه‌ى فرمێسكى نیه‌.

3- هێز
به‌به‌راورد به‌ قه‌باره‌ بچوكه‌كه‌یه‌وه‌ منداڵى ساوا زۆر به‌هێزه‌. ره‌نگه‌ بڕوا نه‌كه‌یت به‌ڵام ده‌توانێت به‌ ئاسانى ئه‌وه‌نده‌ى كێشى خۆى قورسایى به‌رز بكاته‌وه‌.

4- تواناى مه‌له‌كردن
هه‌موو منداڵێك كه‌ له‌دایك ده‌بێت به‌ سروشتى تواناى مه‌له‌كردنى هه‌یه‌.

5- خه‌و
هه‌ندێك جار منداڵ به‌بێ ئه‌وه‌ى چاوى نوقابێت خه‌وتووه‌.

6- بیرهاتنه‌وه‌
منداڵى ته‌مه‌ن سێ ساڵ ئه‌و روخساره‌ى بیرده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ له‌ ته‌مه‌نى یه‌ك ساڵیدا بینیویه‌تى.

7- ترس
منداڵى ساوا له‌ دایكییه‌وه‌ زۆر زوو فێرى ترس ده‌بێت. دایكى نیگه‌ران بۆنێكى تایبه‌ت ده‌رده‌دات كه‌ منداڵه‌كه‌ پێى ئاشنا ده‌بێت.

8- هه‌ستكردن به‌ تووڕه‌یى
منداڵى ساوا به‌ خه‌وتووییش هه‌ست به‌ شه‌ڕى دایك و باوكى ده‌كات.

9- باڵاده‌ستى كۆمه‌ڵایه‌تى
توێژینه‌وه‌كانى زانكۆى هارڤارد ده‌ریانخستووه‌ كه‌ منداڵى خوار ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ ده‌زانێت له‌ ململانێى دووكه‌سدا كام لا براوه‌ ده‌بن.

10- پاراستنى دایك
كۆرپه‌ له‌ سكى دایكیدا ده‌توانێت دایكى خۆى بپارێزێت له‌ كاریگه‌رییه‌كانى به‌رزى فشارى خوێن به‌ ده‌ردانى هۆڕمۆنێكى تایبه‌ت.

11- قسه‌كردن
به‌پێى توێژینه‌وه‌كانى زانكۆى واشنتن منداڵى ساوا زۆر پێش ئه‌وه‌ى یه‌كه‌مین وشه‌ ده‌رببڕێت هه‌وڵى قسه‌كردن ده‌دات.

12- خۆناسین
هه‌ر له‌ ساتى له‌دایكبوونه‌وه‌ منداڵى ساوا ئه‌و راستییه‌ ده‌زانێت كه‌ جه‌سته‌ى هى خۆیه‌تى.

13- مۆسیقا
هه‌تا ساڵێكیش پاش له‌دایكبوون منداڵى كۆرپه‌ ئه‌و ئاوازانه‌ ده‌ناسێته‌وه‌ كه‌ كاتێك له‌ سكى دایكیدا بووه‌ گوێى لێیان بووه‌.

14- سۆز و خۆشه‌ویستى
له‌كاتى بارودۆخى دژواردا منداڵى كۆرپه‌ سۆز و به‌زه‌یى و خۆشه‌ویستى بۆ به‌رامبه‌ر ده‌رده‌بڕێت.

15- سه‌رچاوه‌ى فێربوون
هه‌رگیز بێزارى ده‌رمه‌بڕه‌ به‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ت خواردن ده‌ڕێژێ و دیوار و قه‌نه‌فه‌ و كورسى و مێزه‌كان پیس ده‌كاته‌وه‌. توێژینه‌وه‌یه‌ك سه‌لماندویه‌تى ئه‌و منداڵه‌ ساوایانه‌ى كه‌ زۆر ماڵ پیس ده‌كه‌نه‌وه‌ زۆر زیره‌ك ده‌رده‌چن و تواناى فێربوونیان زۆرتره‌.

16- هۆڕمۆنى سێكس
گریانى منداڵ رێژه‌ى هۆڕمۆنى تێستۆستیرۆن له‌ پیاواندا به‌رزده‌كاته‌وه‌.

17- سه‌گ
منداڵى ساوا ئه‌وه‌نده‌ زیره‌كه‌ كه‌ بتوانێت سه‌گى دڵخۆش و سه‌گى تووڕه‌ لێك جیابكاته‌وه‌.

18- ئێسك
منداڵ كه‌ له‌دایك ده‌بێت خاوه‌نى 300 ئێسكه‌. دواتر هه‌ندێك له‌و ئێسكانه‌ یه‌كده‌گرن و له‌ قۆناغى بڵقبووندا ژماره‌ى ئێسكه‌كان ده‌بێت به‌ 206 ئێسك.

19- هۆڕمۆنى دڵخۆشى 
بۆنكردنى منداڵ له‌لایه‌ن دایكییه‌وه‌ ئاستى هۆڕمۆنى دۆپامین له‌ جه‌سته‌ى دایكه‌كه‌دا به‌رز ده‌كاته‌وه‌، كه‌ هۆڕمۆنى به‌رپرسیاره‌ له‌ هه‌ستكردن به‌ باشى و دڵخۆشى.

ب: ن.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure