لەم تەمەنەدا مرۆڤ توشی خەمۆکی و بێتاقەتی دەبێت

تەندروستی :: 17/01/2020‌ :: 2920‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
توێژنه‌وه‌یه‌كى نوێی زانستى ئاشكرای ده‌كات مرۆڤه‌كان له‌ته‌مه‌نى 47 ساڵیدا هه‌ست به‌خه‌مۆكى ده‌كه‌ن  سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى به‌ده‌ستیان هێناوه‌ له‌ژیانیاندا و له‌ نیوه‌ى ته‌مه‌نیاندا رەنگە تووشی كێشه‌یان بكات.


ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك توێژه‌ر له‌ زانكۆی دارتموسی بریتانى ئەنجامیانداوە و ده‌ڵێن: مرۆڤ له‌بیسته‌كان و حه‌فتاكانى ته‌مه‌نى هه‌ست به‌دڵخۆشی ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌ستى هه‌ردوو دڵخۆشیه‌كه‌ له‌یه‌ك ده‌چن.

ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ خراپترین ماوه‌كانى ته‌مه‌نى ئاشكرا كردووه‌ له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كانى وه‌ك بریتانیا و ئه‌مریكا  كه‌ ته‌مه‌نى 47 ساڵیه‌ و له‌هه‌ندێك وڵاتدا ته‌منى 48 ساڵیه‌.
توێژه‌ره‌كان ده‌ڵێن خۆشی له‌ ژیانى مرۆڤدا وه‌ك پیتى U-ى زمانى ئینگلیزیه‌ كه‌ به‌پێی ته‌مه‌ن ده‌گۆڕێت و كاته‌كانى دیاریكراوه‌.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ پشتى به‌ستووه‌ به‌ داتا و ئاماری 132 وڵات له‌ جیهاندا له‌نێوان ساڵه‌كانى 1979 هه‌تا 2018.

پ: ن.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure