بۆچی لە زستاندا تووشی زیبكەی پێست دەبین؟ چارەسەر چییە؟

تەندروستی :: 16/01/2020‌ :: 284‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

دەزانین كە پێستی چەور هۆكارە بۆ دروستبوونی زیبكە و وەرزی هاوینیش زیاتر یارمەتیدەرە لەوبارەیەوە، بەڵام هەندێك لە ئێمە لە زستانی وشك و ساردیشدا بە دەست زیبكەوە دەناڵێنن، جێی پرسیاردەبێ ئایا وەرزی زستان بەرپرسە لە دروست بوونی زیبكە؟ 

دەتوانی وەڵامی پرسیارەكانت بەم شێوەیە وەرگریت:

١- لە وەرزی زستاندا كاتێك پێست دەست دەكات بە وشك بوونەوە پێست چەوری و شێداری لە دەستدەدات هەر بەو هۆیەوە دووبارە پێست دەست دەكاتەوە بە دروست كردنی  چەوری ڕادەبەدەر، ئەم چەورییەبە واتای پەروەردەیەكی باش بۆ زیبكە. كەواتە زانیت پێستی ووشك هۆكار بوو.

٢- كێ هەیە ئارەزووی گەرماوی گەرم نەكات لە وەرزی زستاندا كە دەبێتە هۆی حەوانەوەی جەستە؟ بەڵام بەداخەوە ئەوە تاكە شت نییە كە ئاوی گەرم پێمان دەبەخشێ، بەڵكو دەبێتە هۆی هەڵمژینی شێی جەستەو ووشك بوونەوەی. 

٣- بەكارهێنانی كرێمی خەست و سارد بۆ پێست كە دەبێتە هۆی كرانەوەی كونیلەكانی پێست و هاندانی بۆ دروست بوونی زیبكە، بۆیە ئاگاداری بڕی بەكارهێنان بە و بە نەرمی لە سەر پێستت بڵاوی بكەرەوە.

٤- بەكارهێنانی كرێمی شێداركەرەوە یەكێكە لە باشترین یارمەتییەكان بۆ پێست و ڕێگری لە زیبكە. 

٥- ئێمە زانیومانە كە تیشكی خۆری زۆر لە ڕادەبەدەر هۆكارە بۆ زیبكە  بەڵام ئەم بیركردنەوەیە لە وەرزی زستاندا پێچەوانە دەبێتەوە و پێویستە خۆمان بخەینە بەر تیشكی خۆر كە بەسوودە بۆ پێست.

٦-دووركەوتنەوە لە زۆر شۆردنی دەموچاو لە كۆتایی ڕۆژەكەدا وەك ئەوەی پێی ڕاهاتووین، چونكە دووبارە هۆكارە بۆ توێكڵدانەوەی پێست و وشك هەڵگەڕانی، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە كە پێستت بەخاوێنی ڕانەگریت لەبەرئەوەی مانەوەی مكیاج و مادەكانی جوانكاری دیكەش لەسەر پێست هۆكارن بۆزیبكە.

لێرەوە زانیمان كە هۆكارەكان چی بوون، كەواتە دوای ئەوە پێویستمان بە چارەسەرە لەم ڕێیەوە :

١- شێداركەرەوەی پێست بە شێوەیەكی ڕێكوپێك
٢- پاككردنەوەی پێست ڕۆژی دووجار
٣- خواردنەوەی بڕێكی زۆر لە ئاو
٤- بەكارهێنانی سەرینی نەرم
٥- بەكارهێنانی دژەخۆر پێش دەرچوونت لە ماڵەوە
٦- داپۆشینی پێست لە سەرما
٧- تەرخانكردنی كات بۆ هەندێك چالاكی یاخود وەرزش كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی دڵەڕاوكێ وتەندروستییەكی باشتر.

 

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure