گاڵتە کردن بە هەستى منداڵێکى بێ دایک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەهەژێنێت.. ڤیدیۆکەى ببینە

هەمەڕەنگ :: 16/01/2020‌ :: 3539‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، تێیدا کەسێک بە منداڵێکى بێ دایک گاڵتە دەکات و پێی رادەگەێنێت کە دایکى نەمردووە و دەتوانێت بە مۆبایل قسەى لەگەڵدا بکات.

وەک لە دیمەنەکەدا هاتووە، یەکێک مۆبایلەکەى بەو منداڵە دەدات و پێی رادەگەیەنێت کە دایکى نەمردووە و دەیەوێت قسەى لەگەڵدا بکات و پێدەچێت پێشتر لەگەڵ خانمێک رێک کەوتبێت کە وەک نواندن خۆى بکات بەدایکى.

 بەڵام ئەوەى جێگاى داخە ئەو منداڵە کاتێک گوێی لەو دەنگە دەبێت، هەستى دەجوڵێت و وادەزانێت هەواڵەکە راستە و بەگریانەوە بەدایکى دەڵێت دەمەوێت بێم بۆلات.
پاشان ئەو کەسانەى لەو شوێنە کۆبوونەتەوە دەنگى پێکەنینیان دەبیسترێت و گاڵتە بەو منداڵە بێنازە دەکەن، گرتە ڤیدیۆکەش نیگەرانییەکى زۆرى لێدەکەوێتەوە و بە سووکایەتى پێکردنى هەستى منداڵێکى بێناز وەسف دەکرێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: ر.ف 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure