بێزووی ئەم خانمە پێشکەشکارە هەمووانی تووشی شۆک کردووە.. ڤیدیۆکەی هەرادەنێتەوە

هەمەڕەنگ :: 16/01/2020‌ :: 11669‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، تێیدا خانمە پێشکەشکارێک لە بەرنامەیەکى تەلەڤزیۆنیدا ئاشکرایدەکات کە لەکاتى دووگیان بوونى بە بۆنى پیسى توالێت بێزووى کردووە.

 

لە بەرنامەیەکى تەلەڤزیۆنیدا بەناوى (سوالف ضحى)کە خانمە پێشکەشکارەکانى کەناڵى شاهدى کوەیتى تێیدا بەشدارییان کردووە، هەریەک و بەشێوەیەک باس لە کاتى دووگیان بوونیان دەکەن کە بە چ شتێک بێزوویان کردووە.

 

لەو بەرنامەیەدا خانمێک ئاشکرایدەکات، کە بە بۆنى توالێت بێزووى کردووە و ئەوبۆنەى لاخۆش بووە. بینەرانیش بە بیستى ئەو ووشەیە، تووشى شۆک دەبن و لە کۆمێنتێکدا یەکێک نووسیویەتى: "دەبوایە منداڵەکەت مشک و جرج و سیسرکە بوایە" یەکێکى دیکەش پێی وایە ئەو قسەیە رێگاى تێناچێت و رەنگە تەنها بۆ گاڵتە ئەو قسەیەى کردبێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure