پێشکەشکارێکى ناسراو چاکبوونەوەى خۆى لە نەخۆشى شێرپەنجە رادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ :: 17/01/2020‌ :: 6569‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


دیبۆرا جیمس خانمە پێشکەشکارى ناودارى کەناڵى بى بى سى بریتانى ئاشکرایدەکات، دواى وەرگرتنى چارەسەرى پێویست لە نەخۆشى شێرپەنجە رزگارى بووە و لە ئێستا ئاسەوارى ئەو نەخۆشییە لە جەستەیدا نەماوە.

ئەو خانمە پێشکەشکارە تەمەنى 38 ساڵە و لە ساڵە 2016 تووشى نەخشى شێرپەنجەى گەدە ببوو و لەو ماوەیەدا نزیکەى 10 نەشتەرگەرى بۆ ئەنجامدرابوو و لەوبارەیەوە پۆستێکى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینستەگرام بڵاوکردووەتەوە و تێیدا نوسیویەتى:"پێشتر نەخۆشییەکەم لە قۆناغى چوارەمدا بووە و دواى پشکنینى گشتى، دەرکەوتووە کە ئاسەوارى سەرهەڵدانەوەى ئەو نەخۆشییە لە جەستەمدا نەماوە، بۆیە خۆشحاڵم بەوهەواڵە و لەداهاتوودا بەتەندروستییەکى باشەوە دەگەڕێمەوە بۆ پێشکەشکردنى پرۆگرامى (یو مى ئاند بیگ سى)کە لە کەناڵى بى بى سى پەخش دەکرێت.
وە: ئاکۆ زەنگەنە

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure