چەند ماوە جارێك دەبێت دۆشەك و سەرینەكانمان بگۆڕین؟

هەمەڕەنگ :: 18/01/2020‌ :: 1538‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محەمەد

 

نزیکەی نیوەی ژیانی مرۆڤ لەسەر دۆشەک و سەرین تێدەپەڕێت و زۆربەی مرۆڤەكان رۆژانە 7 بۆ 9 كاتژمێر لە كاتی خەو و لەسەر دۆشەک و سەرین بەسەر دەبەن.

 

هەروەهاش هەرچەند دۆشەك و سەرینەكانمان  كۆنتربن نەرمتر و ناتەندروستر دەبن و زیان لە تەندروستی و چالاكییەكانی مێشك و یادگە دەدەن.

 

كێشە لە هەناسە كێشان دروستدەكەن و تووشی نەخۆشی رەبۆت دەكەن، بۆیە پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن: باشتر وایە هەر 12 بۆ 18 مانگ جارێك دۆشەك و سەرینەكانمان بگۆڕین و نابێت زیاتر لە دووساڵیش بەكار بهێندرێن.

پ: رێباز

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure