چین بڕیارێک دەربارەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەردەکات

هەمەڕەنگ :: 17/01/2020‌ :: 333‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

دەسەڵاتدارانی چین، بڕیاریاندا بە قەدەغەكردنی بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتیە بیانیەكان هەڵبوەشێننەوە بۆ كاربەدەستانی حكومەت و دیپلۆماتكارە چینییەكان، بەڵام ئەم بڕیارە هاووڵاتیانی ئاسایی ناگرێتەوە.

قسەكەرەکەی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند: بەكارهێنانی فەیسبوك و تویتەر بۆ كاربەدەستانی دەوڵەت و دیپلۆماتكارەكانی رێپێدراوە و دەبێت.

قسەكەرەكە روونیكردەوە، كە پەكین بەم هەنگاوە دەیەوێت سیاسەتەكانی چین ئاشكرا بن و پەیوەندی لەگەڵ لایەنەكانی دەرەوە بەشێوەیەكی باش بەردەوام بن.

چین، دەمێكە تۆڕە كۆمەڵایەتیە بیانییەكانی لە وڵاتەكەی خۆیدا قەدەغە كردووە و لەبری ئەو پێگە ئەلكترۆنیانە، پێگەی تایبەت بە خۆی دامەزراندووە، لەوانە: پێگەكانی (وی چاد) و (وی بوو).

پ:ر.ف

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure