بۆ رزگاركردن و دەركردنی خوێی زیادەی جەستەت ئەم رێنماییانە جێبەجێ بكە

هەمەڕەنگ :: 17/01/2020‌ :: 244‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

 

وەرگرتنی حەبی زیادكردنی میزكردن لەژێڕ رێنمایی پزیشك یاخود ئەو خواردنەوانە بخۆرەوە كە  گەرمن و رووەكین وەك زەنجەبیل و دارچین و بابونج و یانسون و لیمۆ و گەنم و نەعنا و مەعدەنوس و زیرە.

 
ئەو خواردنانە بخۆ كە میزكردن زیاد دەكات وەك كەرەوز و كاهو و پیاز و گوێزەر و تەماتە و كاڵەك كە خۆی و سۆدیۆمی هەڵگیراو لەناو جەستەدا لەناو دەبات و ئەدای گورچیلەكان چالاكتردەكات.

ئەو خواردنانە كەمبكەرەوە كەسوێرن و ئەو خواردنانە مەخۆ كە لەقوتونراون.

ئەو خواردنەوانە كەمبكەرەوە كە كافایینیان تێدایە وەك چا و قاوە و مادە كهولیەكان كە جەستە لە ئاو وشك دەكەنەوە سەڕەرای ئەوەی ئەو خواردنەوانە بە زیادكردنی دەردانی میز هەژمار دەكرێت .

رۆژانە ئاوی پێویست بخۆرەوە و هەوڵ بدە بەلایەنی كەمەوە 8  پەرداخ ئاو یان لترێك ئاو بخۆیتەوە بۆ ئەوەی كاریگەری فەرمانەكانی گورچیلە زیاتر بێت  و دەردانی خوێی هەڵگیراوی جەستە زیاتر بكات.

ئەو خواردنانە بخۆ كە پۆتاسیۆمی تێدایە، چونكە سۆدیۆمی ناو جەستە لەناو دەبات بەتایبەت لەو كەسانەی كە  كێشەی مانەوەی شلەمەنیەكانیان هەیە وەك پرتەقاڵ و لیمۆ و قەیسی ئەگەر فرێش بێت یاخود وشككراوە هەروەها پاقلەمەنیەكان وەك بەزالیا  نیسك و هەندێك جۆی ماسی وەك سەلەمون و ئەڤۆگادۆ و بەرهەمە شیرەمەنیەكان وەك شیر و ماست بەسودن.

رۆژانە راهێنانی وەرزشی ئەنجام بدە بەتایبەت بە پێ رۆیشتن، چونكە سوری خوێن چالاك دەكات و فەرمانەكانی گورچیلە باشتر دەكا و توانای دەردانی خوێی زیادەی زۆرتر دەبێت.

پێكانت لەكاتی خەوتن با بەرزتر بێت لە ئاستی دڵ لەرێگەی دانانی پشتی لەژێر قاچەكانت كاتێك كە پاڵ دەكەویت بەم شێوەیەش ئاوسانی قاچەكانت كەمتر دەبێتەوە .

پێداچونەوە:ئەڤین
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure