کوڕێک پەیوەندی لەگەڵ دایکی هاوڕێکەی دروست دەکات

هەمەڕەنگ :: 17/01/2020‌ :: 5088‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


دوای ئەوەی هەڵسوكەوتەكانی پوریای بیست  و دووساڵان دەگۆڕێت و لە زانكۆشدا نمرەكانی بۆ خرپترین ئاست دادەبەزێت، دایكی دەیباتە لای پسپۆری دەروونی و دوای دەردەكەوێت، پوریا كە كوڕێكی بێ كێشەو بێ دەنگ و هەروەها زیرەك بووە، كەوتووتە داوی دایكی یەكێك لە هاوڕێكانی.

ئەو خوێندكارە بیست و دوو ساڵانە دوای راوێژكردن لەگەڵ پسپۆڕی دەروونی خۆی رادەستی پۆلیس دەكات و لەدانپێدانەكانیدا دەڵێت: لە هاتووچۆكانم بۆ ماڵی نزیكترین هاورێم، دایكی كە ئالوودەی ماددەی هۆشبەرە، بە بیانووی قسە و دەردە دڵ كردن لێم نزیكبووە و لە كۆتاییدا منی خستە داوی خۆیەوە.

دواییش منی ئالوودەی ماددەهۆشبەرەكان كرد و ناچاری دەكردم هەموو پاشكەوت و پارەكانم بۆ خۆی و كڕینی ماددەی هۆشبەر خەرج بكەم و دواییش لە ئەنجامی پەیوەندییەكەماندا دووگیان بوو.

دوای دووگیانبوون داوای بڕە پارەیەكی زۆری  لێكردم  بۆ ئەوەی منداڵەكە لە ناو ببات و منیش كە چیتر هیچ پارەیەكم نەمابوو، ناچار ئۆتۆمبێلەكەم بۆ فرۆشت، بەڵام ئەو و تا ئێستاش بەكارم دێنێت و داوای پارەم لێدەكات و بە هەڕەشە ناچارم دەكات درێژە بە پەیوەندەەیكەمان بدەین.

پوریا و دایكی هاوڕێكەی بۆ وەرگرتنی سزاكەیان رادەستی دادگا دەكرێن.

پێداچونەوە:ئەڤین

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure