ئایا دوای تەمەنی گەشە باڵام بەرزتر دەبێت؟

هەمەڕەنگ :: 17/01/2020‌ :: 1250‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


زۆربەی مڕۆڤەكان حەزدەكەن باڵا بەرز بن، هەرچەند لە راستیدا جێنەتیك و بۆماوەیی هۆكاری بنەرەتی بەرزبوونی باڵان بەڵام، كانزا بەسوودە خۆراكییەكانیش یەكێك لە هۆكارەكانی بەرزبوونی باڵان. 

پسپۆڕانی گەشە دەڵێن: لە منداڵان و مێرمنداڵاندا زیادكردنی هۆرمۆنی گەشە لە رێی خواردنەكانەوە، یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرزكردنی باڵایان و هەروەها لە كەسانی بەرەو سەری تەمەنی گەشەدان ئەگەری بەرزبوونی باڵا لە رێی  ئەو خوارنانەی كە كانزا و وڤیتامینە پێویستەكانیان تێدایە زۆرە.

پسپۆڕان ئەم  كانزایان لە  درێژەی بەرزبوونی باڵا دوای تەمەنی گەشە بە سوود دەزانن:

-پرۆتین

یەكێك لەو مادانەیەی بۆ گەشە زۆر پێویستە و لە گۆشت، مریشك و ئەو هێلكانەی ئۆمێگا 3 یان تێدایە.هەیە.

-میلانین
سێرتۆنین مادەیەكە كە لە جەستەدا دەگۆڕێت بە مێلاتۆنین ئەو مادەیەی بۆ گەشە پێویستە و ئاناناس سەرچاوەی باشی سێرتونینە بە تایبەت ئەگەر پێش خەوتن بخۆرێت و هەروەها لە گێلاس، تەماتە، ترێ، هەنار، عەلی بابا، گوێز، خەیار، برنج، تۆی كەتان، گوڵە بەڕۆژە، رێژەیەكی بەرچاو مادەی مێلاتۆنین.

-ئارجینین

ئەمینۆ ئەسیدێكە كە هۆرمۆنی گەشە زیاد دەكات و لە مریشك، ناوەكە كولەكە، سۆیا، و عەلی بابا دا هەیە.
ڤیتامین D، یەكێك لە ڤیتامینە پێویستەكان بۆ گەشەی ئیسكە كە لە رێی تیشكی خۆرەوە و خواردنی ماسی تۆنەو ماسی قزڵ ئالا، پەنیر و زەردێنەی هێلكە  دابین دەبێت

پێداچونەوە:ئەڤین

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure