كچێكی تەمەن پێنج ساڵان ماوەی دوو ساڵە روناكی خۆری نەبینیوە

هەمەڕەنگ :: 17/01/2020‌ :: 539‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

داواكاری گشتی فرانكفۆرت پەراوی لێكوڵینەوەی دەربارەی هەواڵێك كە لەرۆژنامەكاندا بڵاوبۆتەوە كردەوە.

داواكاری گشتی ئەڵمانیا لێكوڵینەوەی دەست پێكردووە لەبارەی دۆزینەوەی منداڵێكی تەمەن پێنج ساڵان كە لە ئیبرزفالدە لە باكوری بەرلین دەژی و پشت گوێ خراوە و ماوەی دوو ساڵە زیندانیكراوە بێ ئەوەی روناكی خۆر ببینێت.

داواكاری گشتی فرانكفۆرت لە ئێستا دا پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەو رووداوە كردۆتەوە كە هەواڵەكە لە رۆژنامەكانی ئەو وڵاتەدا بڵاوكراوەتەوە.

ئەو منداڵە لە 20 كانونی یەكەمی رابردوو  گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و گەشەی جەستەی و عەقڵی دواكەوتووە.

دەسەڵاتدارانی ناوخۆی ئەو وڵاتە بە رۆژنامەكانی ئەڵمانیایان راگەیاندووە خێزانی ئەو مناڵە لەلایەن خزمەتگوزاریە كۆمەڵایەتیەكانەوە لە نیوەی ساڵی 2017ەوە ناسراون و برا و خوشكێكی ئەو مناڵەش كە لەهەمان شوقە دۆزراونەتەوە براون بۆ سەنتەری چاودێری مناڵان لەو وڵاتە.

پێداچونەوە: ئەڤین

ب: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure