ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌ زۆر به‌ خێرایی كێشت داده‌به‌زێنێت

تەندروستی :: 15/01/2020‌ :: 2117‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

زۆر كه‌س ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ كێشی دابه‌زێنێت تاوه‌كو رووخساری بگات به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ هه‌موو كاتێك ویستوویه‌تی، له‌وانه‌یه‌ زۆر رێگای تاقیكردبێته‌وه‌ و سه‌ركه‌وتوونه‌بووبێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ به‌م خواردنه‌وه‌یه‌ی نه‌زانیبێت كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا كێش داده‌به‌زێنێت.


پسپۆڕانی خۆراك ده‌ڵێن چای سه‌وز ئه‌و خواردنه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆر به‌سووده‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش و به‌ كاتێكی خێراش، چونكه‌ ئه‌و پێكهاتانه‌ی چای سه‌وز به‌ شێوه‌یه‌كی خێراتر چه‌وری ده‌سوتێنن.

به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ ته‌نها به‌م خواردنه‌وه‌یه‌ كێشت داده‌به‌زێت ئه‌مه‌ ته‌نها یارمه‌تیت ده‌دات خێراتر كێشت دابه‌زێنیت، پێویسته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی رێك وه‌رزش بكه‌یت و سیستمێكی خۆراكی گونجاوت هه‌بێت.

و:كێوان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure