دوا ساتەكانی ژیانی مەترسیدارترین ئافرەتی جیهان ببینە

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 7959‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

پارچە ڤیدیۆیەكی تۆماركراو ساتەكانی دوای ژیانی مەترسیدارترین ژن و سەرۆكی باندێكی مەكسیكی نیشاندەدات، دوای ئەوەی لەگەڵ پۆلیس بەشەڕ دێت و تەقە لەیەكتر دەكەن و بریندار دەبێت.

لەو ڤیدیۆیەدا كە لە پێگەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاوكراوەتەوە، ماریا جواد ئەلوبی لوبیز ئیسكوفیل كە بە لاكاترینا ناسراوە و ئەندامی تیمی  كارتلە كە  13 ئەفسەری پۆلیسی  لە ئۆكتۆبەری رابوردوو كوشتووە.

دیاترین ئەو تاوانانەی ئەو كچە 21 ساڵە كردویەتی بەشداری هێرشی سوپا و زێرەڤانی نیشتمانی و پۆلیسی كردووە لە لابوكاندا كە شارۆچكەیەكە لە ویلایەتی میتشواكان لەناوەندی وڵات.

بەرپرسانی میتشواكان رایانگەیاندووە، دوای ئەوەی لاكاترینا سەرۆكی باندە مەكسیكیە كوژراوە شەش لەپیاوانی ئەو باند دەستگیر كراون.

و لەڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت كە فیشەك بەر ملی كەوتووە و بەهۆی ئەوەی خوێنێكی زۆری لێ رۆیشتووە گیان لەدەست دەدات. 

لەدەستپێكدا بەرپرسانی ئەو وڵاتە پێناسەی ئەو ئافرەتەیان ئاشكرانەكردووە،  بەڵام لە ڤیدیۆكەدا دەركەوتووە كە تاتۆیەك لەسەر رانیەتی كە تاتۆی كاترینایە و ئەو تاتۆیە تایبەتە بەكەسایەتێكی مێینەوەكە پەیوەندی بەرۆژی مردنەوە هەیە لە مەكسیك .


پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure