ئەو منداڵە ببینە کە جەستەی لە مار دەچێت

هەمەڕەنگ :: 15/01/2020‌ :: 2053‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


بەهۆی سروشتی لەشیەوە منداڵێکی هیندی تەمەن 10 ساڵان بە "منداڵی مار" ناودەبرێت، چونکە نەخۆشیەکی دەگمەنی پێستی هەیە وای کردووە بەم شێوەیە دەربکەوێت.

 
جاناساتی تەمەن 10 ساڵان کێشەی وشکبوونەوەی پێستی هەیە، هەربۆیە ناچارە هەموو کاتژمێرێک خۆی بشوات و جەستەی شێدار بکاتەوە تاکو پێستی هەڵنەیەت.

بەهۆی ئەم حاڵەتەوە پێستی جاناسات شەقی بردووە و لە پێستی مار دەچێت، کێشەکەش لەوەدایە ئەم حاڵەتە چارەسەری نییە و رۆژ دوای ڕۆژ خراپتر دەبێت.


نەخۆشیەکەی ئەم منداڵە تەنیا کاری نەکردووەتە سەر رووخساری، بەڵکو بەهۆیەوە ناتوانێت بە ئاسانی جوڵە بکات لەبەر ئەوەی بەردەوام پێستی راکێشراوە.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure