هەردوو دەستی نییە و دڵی لای راستە، بەڵام سەرکەوتنی بەدەستهێناوە

هەمەڕەنگ :: 17/01/2020‌ :: 431‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

كاتێك عەبدولرەحمان دەبینیت یەكسەر هاوسۆز دەبیت لەگەڵیدا، چونكە هەردوو دەستی لەدەستداوە و هەندێك  شوێن لەسەری شكاوە و دڵی لای راستەوەیە، بەڵام كاتێك قسەی لەگەڵ دەكەیت سەرەڕای هەستەكانت توشی سەرسوڕمان دەبیت، چونكە ئەو پێك هاتووە لە تەنێك هیوا و كۆمەڵێك بەهرەی تێدایە و چەند حەز و ئارەزویەكی هەیە كە دەگمەنە زۆر كات لەیەك مرۆڤدا ئەو هەموو شتانە كۆبێتەوە.

بەهۆی ئەوەی دایكی عەبدولرەحمان لەكاتی دوگیانبونیدا هەندێك چارەسەری و دەرمانی وەرگرتووە وەك منداڵێكی ناتەواو و شێواوی لە جەستەی لەدایك بووە و هەردوو دەستی نییە و بەهۆی پشكنینی هەڵەوە چەند نەشتەرگەرێكی بۆ كراوە، بۆتە هۆی شكانی چەند ئێسكێكی سەری بەڵام هەموو ئەو ئاستەنگانە نەبونەتە رێگر لەبەردەم خەون و حەز و ئارەزووەكانی بەڵكو سێ ساڵە لەسەر یەك مەدالیای ئاڵتونی لە راكردن دەباتەوە و لەم دوایانەدا دەستی بەراهێنانی یاری تێنسی سەر مێز كردوو .

 

عەبدولرەحمان دەڵێت: راستە بە شێواوی جەستە لەدایك بووم، بەڵام هەتا ئێستا هەستم بەكەموكورتی نەكردووە و فێری دان بەخۆداگرتن بووم و بۆ هەموو شتێك تەنها پشت بەخۆم دەبەستم و دەڵێت، شانازی بەخۆمەوە دەكەم و لەئێستادا خوێندكاری فرقەی یەكەمی زانكۆی مافەكانم كە هەمیشە خەونم پێوە دەبینی .
 
پێداچونەوە:ئەڤین

ب: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure