پێشبینی ئەستێرەکانی بەخت بۆ ئەمڕۆ

هەمەڕەنگ :: 15/01/2020‌ :: 3075‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ


کاوڕ

لەبەر ئەوەی باری داراییت جێگیرە دەتوانیت دەست بە پرۆژەیەکی نوێ بکەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری کەسێک دەناسیت کاریگەریەکی ئەرێنی لەسەر ژیانت دەبێت و رەنگە پەیوەندیەکەتان بگۆڕێت بۆ خۆشەویستی.
گا
باری داراییت زۆر باش نیە هەربۆیە  لەمەودوا بە وردی چاودێری بکە و زیادەڕەوی لە خەرجیەکانتدا مەکە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری باشترین کاتە بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئاشتبیتەوە و رەنگە ماوەی داهاتوو رووبەرووی کێشەیەک ببنەوە.
دووانە
رۆژیکی گونجاوە بۆ وەبەرهێنان بە مەرجێک لە کەرتێکی گونجاودا ئەنجامی بدەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری خۆشەویستەکەت گرنگیت پێ نادات و کاتی ئەوە هاتووە رووبەرووی بیتەوە و کێشەکانی نێوانتان یەکلایی بکەیتەوە.
قرژاڵ
ئەو فشارەی ماوەی چەند هەفتەیەکبوو لەسەرتبوو کۆتایی دێت و هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری هەوڵبدە کراوە و راستگۆ بیت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا و تەنیا گرنگی بەوە بدە کاتێکی خۆشی لەگەڵدا بەسەر بەریت بەبێ ئەوەی لێکدانەوە بۆ هەموو مەسەلەیەک بکەیت.
شێر
لە شوێنی کارەکەت فشارێکی زۆرت لەسەر دەبێت و ناچار دەبیت کاری یەکێک لە هاوڕیکانت تەواو بکەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئەگەر دەتەوێت پەرە بەو پەیوەندیە بدەیت کەلەبەردەمتدایە ئامۆژگاریت دەکەین دووربکەویتەوە لە لوتبەرزی و کەلـلەڕەقی.
فەریک
هەڵەکانی رابوردوو دووبارە مەکەرەوە و تەرکیز بکەرە سەر کارەکەت تاکو سەرکەوتووبیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری توڕەبوون لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا وادەکات لەیەک دووربکەونەوە و رەنگە کۆتایی بە پەیوەندیەکەتان بێت و بەهۆیەوە کەسێک لەدەست بدەیت کە هەرگیز هاوشێوەکەی نادۆزیتەوە.
تەرازوو
سەرەڕای ئەوەی تۆ ڕاستگۆیت ئەمڕۆ بەدبەخت دەبیت لە کارەکەتدا، هەربۆیە ئامۆژگاریت دەکەین لە کێشە بەدووربیت و لە هیچ بوارێکدا وەبەرهێنان نەکەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئەمڕۆ هەست بە توڕەییەکی زۆر دەکەیت، ئامۆژگاریت دەکەیت بەدوور لە خۆشەویستەکەت کات بەسەر بەریت تاکو توڕەییەکەت زیان بە پەیوەندیەکەتان نەگەیەنێت.
دووپشک
کاتی ئەوە نیە لە شوێنی کارەکەت رێگەی نوێ تاقی بکەیتەوە بۆ ئەوەی زەرەری ماددی نەکەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ماوەی پێشوو خۆشەویستەکەت پشتگوێ خستبوو ئەمەش زیانی بە پەیوەندیەکەتان گەیاندبوو.
کەوان
لە شوێنی کارەکەت هەمیشە جێ دەستت دیارە و بەڕێوبەرەکەت یارمەتیت دەدات زیاتر پێشبکەویت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری متمانەت بەخۆت بێت و مەهێڵە خۆشەویستەکەت ژیانت کۆنترۆڵ بکات.
گیسک
رەنگە هەواڵێکی دڵخۆشکەر دەربارەی هەلی کارێکی نوێ ببیستیت و رێچکەیەکی نوێ بۆ کارکردن هەڵبژێریت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری کات لە گەڕاندا بە فیڕۆ مەدە تۆ کەسێکی سەرنجڕاکێشیت بەڵام بەدبەختیەکەت وایکردووە تاکو ئێستا خۆشەویستێکی گونجاو نەدۆزیتەوە، ئارامبە و لەکاتی خۆیدا خۆشەویستی دێتە سەر رێگەت.
سەتڵ
دەتوانیت پیشەکەت بگۆڕیت یان بچیتە بەشێکی دیکە و سود لە هەلەکانی بەردەستت ببینیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری گوێ لە قسەی خەڵکی مەگرە و مەهێڵە بڕیار لەسەر خۆشەویستەکەت بدەن بەڵکو دوای دڵی خۆت بکەوە.
نەهەنگ
لە شوێنی کارەکەت کارێکی زۆرت بەسەردا کەڵەکەبووە و ئەمڕۆ هەلێکی گونجاوە بۆ ئەوەی زۆربەیان ئەنجام بدەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری پەیوەندیەکی سەرکەوتووت هەیە تەنیا پیویستت بەوەیە کاتی زیاتر لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر بەیت و زیاتر گرنگی پێ بدەیت.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچونەوە:ئەڤین

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure